حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی دیوانده‌ره جێبه‌جێكرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/04/13/p23096
سه‌رله به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی خاكه‌لێوه (١٢ی ئاوریل)، حوكمی ئێعدامی ئه‌رسه‌لان مورادی، به‌ندكراویی خه‌ڵكی دیوانده‌ره كه پێشتر به تۆمه‌تی “گواستنه‌وه‌ی ماده سڕكه‌ره‌كان”، سزای ئێعدامی به سه‌ردا سه‌پا بوو، له زیندانی بیرجه‌ند جێبه‌جێكرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له دۆسیه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: ئه‌رسه‌لان مورادی شۆفیری ئه‌تۆمبیلی بارهه‌ڵگر بوو و نزیكه‌ی سێ ساڵ پێش، به تۆمه‌تی گواستنه‌وه‌ی ماده سڕكه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه كه ماده‌ی سڕكه‌ر، له ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌ی شاردراوه‌ته‌وه و به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ش پێداگری له سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادار نه‌بووه، به‌ڵام دادگا به بێ سه‌رنجدان به‌و قسانه، سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
به حیسابكردنی ئه‌م ئێعدامه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا هه‌نووكه لانیكه‌م پێنج هاووڵاتی كورد به تۆمه‌تی پێوه‌ندی له گه‌ڵ ماده سڕكه‌ره‌كاندا له زیندانه‌كانی ورمێ و بیرجه‌ند ئێعدام كراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ئازادبوونی کاتیی ١٥ مامۆستای دەستبەسەرکراو لە شارەکانی مەریوان و سەقز / ٢٢ مامۆستای تر هێشتا دەستبەسەرن
-
بەردەوامێتیی دەستبەسەربوونی چوار چالاکی پیشەیی مامۆستایان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە
-
دەستبەسەرکردنی سێ مامۆستای کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە دیواندەرە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە
-
بەرێوەچوونی گردبوونەوەی بەربڵاو لە شارە جیاوازەکاندا / دەستبەسەرکردنی مامۆستایەک و برینداربوونی دوو کەسی تر لە لایەن هێزەکانی یەکەی تایبەتەوە
-
ئومید شامحەممەدی بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا