چوار هاووڵاتی به دانانی بارمته ئازاد كران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/04/16/p10265
له ڕۆژانی ڕابردوودا چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندیی “نێی” مه‌ریوان به ناوه‌كانی سه‌لمان ئه‌فرا، ئارام نیكپه‌ی، سه‌یوان په‌رتۆ و جه‌مال گرامی به دانانی بارمته له زیندانی ئه‌م شاره ئازاد كراون. تۆمه‌تی ئه‌م كه‌سانه هاوكاریكردن له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئارام نیكپه‌ی له ڕێكه‌وتی ٣ی خاكه‌لێوه‌دا (٢٣ی مارس)، دوای بانگهێشتكردنی بۆ ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعات و سه‌لمان ئه‌فرا، سه‌یوان په‌رتۆ و جه‌مال گرامیش له ڕێكه‌وتی ٣ و ٤ی (٢٣و٢٤ی مارس)، خاكه‌لێوه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای لێپرسینه‌وه‌كان له یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌رگه ئه‌منییه‌كانی مه‌ریوان، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرابوون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بەرزان محەممەدی گواسترایەوە بۆ زیندان
-
ئازادبوونی سیامەک ئەدوایی لە زیندانی ئەم شارە بە دانانی بارمتە
-
فه‌ردین ئه‌دوایی به دانانی بارمته ئازاد كرا
-
دوو هاووڵاتیی كورد سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپا
-
ئازادبوونی شەش هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو لە زیندانەکانی شنۆ و مەریوان
-
لە شەڕێکی قورسی نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و پژاکدا ئەندامێکی ئەم حیزبە بە برینداری دەستگیر کراوە