به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای ئێوینی تاران، بڕیاری بارمته‌ی ٥٠٠میلیۆن تمه‌نی بۆ ئازاد كردنی كاتیی سومه‌یه كاریگه‌ر چالاكی مه‌ده‌نی ده‌ركرد. به‌ڵام به وته‌ی یه‌كێك له نزیكه‌كانی ئه‌م چالاكه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به هۆی زۆربوونی ئه‌م بڕه پاره‌یه، هێشتا نه‌یانتوانیوه بارمته‌كه ئاماده بكه‌ن.
سومەییە کارگەر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام و دەرچووی فەلسەفەی زانکۆی تەورێز لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەردا لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کرابوو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەیشی و بە وردی پشکنیبوویان و دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە شەخسییەکانیدا، لەوانە کۆمپیتەر و مۆبایلەکەی، گرتبوو. ناوبراو له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕێبه‌نداندا دوای چوار مانگ لێپرسینه‌وه له به‌ندی ٢ی ئه‌لف، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێوینیی تارانه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامنین كرا.
پاش تێپەڕینی چه‌ند ڕۆژ و به‌دواداچوونه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی سومه‌ییه كارگه‌ر، له دادگای ئێڤینه‌وه ڕاگه‌یه‌نرا كه تۆمه‌تی ناوبراو پێوه‌ندیی بە «تاوانی ئینتێرنێتییه‌وه» هه‌یه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی سومه‌ییه كارگه‌ر به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وتبوو: پارێزه‌ری دیاریكراو مافی چاوپێكه‌تن و خوێندنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی ناوبراوی پێنه‌دراوه و له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له به‌ر‌ده‌ستدا نییه. هه‌رچه‌ند به شێوه‌ی یاسایی هیچ جۆره تۆمه‌تێك دژی خانمی كارگه‌ر ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له دادگای ئێویندا به شێوه‌ی زاره‌كی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتراوه، تۆمه‌تی ناوبراو پێوه‌ندیی بو تاوانی ئینتێرنێته‌وه هه‌یه.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه به هۆی بارودۆخی دژواری زیندان، كێشێكی زۆری دابه‌زیوه و تووشی نه‌خۆشیی مه‌عیده بووه و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی چاوی له‌گه‌ڵه کە بۆتە هۆی لاوازبوونی فراوانی چاوه‌كانی و چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی فه‌ره‌نسا به شێوه‌ی به‌رده‌وام له ژێر چاودێریی پسپۆڕانی چاودایه، بڕیار وا بوو خانمی كارگه‌ر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٠دا بۆ درێژه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی بڕواته وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکەی بووە هۆی پەککەوتنی سه‌فه‌ره پزیشكییه‌کەی.