به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گوڵان (٢٩ی ئاوریل)، سومه‌ییه كارگه‌ر به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی قه‌رچه‌ك ئازاد كراوه، ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه زیاتر له شه‌ش مانگ له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌كانی ئێوین و قه‌رچه‌كدا له ژێر گوشاری جه‌سته‌یی و ده‌روونییدا بووه.
موسته‌فا نیلی، پارێزه‌ری سومه‌ییه كارگه‌ر دوێنێ له ئێكانتی تویتری خۆیدا نووسیبووی: یه‌كه‌مین كۆبوونەوەی لێکۆڵینەوە لە تۆمه‌ته‌كانی ناهید ته‌قه‌ویی، سومه‌ییه كارگه‌ر، به‌هاره سلێمانی، نازه‌نین موحه‌ممه‌دنه‌ژاد و مێهران ڕه‌ئوف، ئه‌مڕۆ له لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشدا به‌ڕێوه چوو، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پارێزراوه‌كان تۆمه‌ته‌كانیان دیاری كرا و درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه خرایه كاتێكی دیكه.
پێشترله ڕێكه‌وتی ١ی ڕه‌شه‌مه، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی سومه‌ییه كارگه‌ر به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وتبوو: پارێزه‌ری دیاریكراو مافی چاوپێكه‌تن و خوێندنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌ی ناوبراوی پێنه‌دراوه و له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له به‌ر‌ده‌ستدا نییه. هه‌رچه‌ند به شێوه‌ی یاسایی هیچ جۆره تۆمه‌تێك دژی خانمی كارگه‌ر ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام له دادگای ئێویندا به شێوه‌ی زاره‌كی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتراوه، تۆمه‌تی ناوبراو پێوه‌ندیی بو تاوانی ئینتێرنێته‌وه هه‌یه.
سومەییە کارگەر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام و دەرچووی فەلسەفەی زانکۆی تەورێز لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، له لایه‌ن ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کرابوو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەیشی و بە وردی پشکنیبوویان و دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە شەخسییەکانیدا، لەوانە کۆمپیتەر و مۆبایلەکەی، گرتبوو. ناوبراو له ناوه‌ڕاستی مانگی ڕێبه‌نداندا دوای چوار مانگ لێپرسینه‌وه له به‌ندی ٢ی ئه‌لف، له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێوینیی تارانه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كرا.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه به هۆی بارودۆخی دژواری زیندان، كێشێكی زۆری دابه‌زیوه و تووشی نه‌خۆشیی مه‌عیده بووه و هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی چاوی له‌گه‌ڵه کە بۆتە هۆی لاوازبوونی فراوانی چاوه‌كانی و چه‌ند ساڵێكه له وڵاتی فه‌ره‌نسا به شێوه‌ی به‌رده‌وام له ژێر چاودێریی پسپۆڕانی چاودایه، بڕیار وا بوو خانمی كارگه‌ر له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٠دا بۆ درێژه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی بڕواته وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکەی بووە هۆی پەککەوتنی سه‌فه‌ره پزیشكییه‌کەی.