به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو پێنجشه‌ممه‌ ٩ی گوڵان (٢٩ی ئاوریل)، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكیی كرماشان به‌ ناوه‌كانی محه‌ممه‌د بازوه‌ند و محه‌ممه‌د ڕه‌سوڵ ڕه‌حیمی كه‌ سه‌رقاڵی‌ كاری كڕین و فرۆشتنی پاشماوه‌كانی ئاسن بوون، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك ‌ له‌ ناو ئه‌و ئاسنانه‌دا، گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.
هه‌موو ساڵێك ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی هاووڵاتیان له‌ پارێزگاكانی سنووری ڕۆژئاوا و باشووری ئێران به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌ به‌ جێماوه‌كانی شه‌ڕ، گیانیان له‌ ده‌ست ئه‌ده‌ن.