به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو، دووشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵان (٣ی مه‌ی)، دوو هاووڵاتی كورد به‌ ناوه‌كانی خالد ئیسماعیلی، ته‌مه‌ن ٢٤ ساڵ، خه‌ڵكی نه‌غه‌ده‌ و نادر مێهری، ته‌مه‌ن ٢٤ساڵ و خه‌ڵكی ورمێ، دوای ١٧ ڕۆژ ڕاگرتن له‌ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێوه‌ گواسترانه‌وه‌ بۆ به‌ندی سیاسیی زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره‌.
ئەم دوو ھاووڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٠دا (١٦ی ئاوریل)، بە تۆمه‌تی هاوكاریكردن له‌ گه‌ڵ گرووپه‌ ئایینیه‌كان (سه‌له‌فی)، لە لایەن کار بەدەستە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرابوون.