تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

هه‌واڵه‌کان ورمێ

سێ به‌ندكراوی سیاسی مۆڵه‌تی كاتی (مورەخەسی)یان پێ درا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/05/04/p23101

به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌١٣ی گوڵان (٣ی مه‌ی)، سێ به‌ندكراوی سیاسیی كورد به‌ناوه‌كانی مه‌جید تیباش، سه‌فه‌ر نووری و فه‌رهاد نووری له‌به‌ندی سیاسیی زیندانی ورمێوه‌مۆڵه‌تی كاتی ڕۆشتنه‌ده‌ره‌وه‌ویان پێ دراوه‌.

مه‌جید تیباش، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی گوندی ”دیزج”ی ناوچه‌ی مه‌رگەوەڕ، له‌ڕێكه‌وتی ٥ی به‌فرانباری ١٣٩٧ (٢٦ی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٨) دوای بانگهێشتكران بۆ ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ٢٢ ڕۆژ به‌دانانی بارمته‌ئازاد كرا. ناوبراو له‌ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٧ (فێبرییه‌ی ٢٠١٨) له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوه‌به‌سه‌رۆكایه‌تیی دادوه‌ر نه‌جه‌فی به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێراندا، حوکمی پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م سزایه‌دوای تانەلێدان له‌دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ كه‌م كرایه‌وه‌بۆ ٤ ساڵ زیندان. مه‌جید تیباش له‌ڕێكه‌وتی ١٧ی پووشپه‌ڕی ١٣٩٨ (٨ی جولای٢٠١٩)، بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ورمێ كرا‌و له‌و كاته‌وه‌تاكوو ئێستا سه‌ره‌ڕای ناله‌باربوونی دۆخی جه‌سته‌یی و نه‌شته‌رگه‌ریكران، مافی مورەخەسی یان مۆڵه‌تی كاتیی ڕۆشتنەدەرەوەی لێ زه‌وت كرابوو.
سه‌فه‌ر نووری و فه‌رهاد نووری هاوكات له‌گه‌ڵ دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی خه‌ڵكی گوندی ”ئه‌نبێ”ی ورمێ به‌ناوه‌كانی عه‌لی عه‌زیزی و په‌رویز نووری له‌ڕێكه‌وتی ٢٤ی گه‌ڵاوێژی ١٣٩٨ (١٥ی ئاگۆستی ٢٠١٩) له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه‌ده‌ستبه‌سه‌ر كران، ئه‌م چوار هاووڵاتییه‌كورده‌دوای ٢٨ ڕۆژ لێپرسینه‌وه‌له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای ورمێوه‌ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره‌كران و له‌پاییزی هه‌مان ساڵدا به‌دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كران. كۆبوونه‌وه‌ی دادگاییكردنی ئه‌م چوار هاووڵاتییه‌له‌خه‌رمانانی ١٣٩٨ ( سێپته‌مبه‌ری ٢٠١٩) له‌لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ به‌ڕێوه‌چوو، كه‌دواتر په‌رویز نووری ئازاد كرا و فه‌رهاد نووری و عه‌لی عه‌زیزی به‌تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوونەوە له‌یه‌كێك له‌حیزبه‌ئۆپۆزیسیۆنه‌كوردییه‌كاندا، هه‌ركام سزای پێنج ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پا. دوای تانەلێدانی یاسایی لە لایەن ئەم تۆمەتبارانەوە، دۆسیه‌كان نێردرانه‌لقی ١٣ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ورمێ‌و حوكمی سه‌فه‌ر نووری و فه‌رهاد نووری كه‌م كرایه‌وه‌بۆ یه‌ك ساڵ زیندان و عه‌لی عه‌زیزی ئازاد كرا.