به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سمكۆ مه‌عروفی چالاكی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژینگه پارێزیی «وڵات»له لایه‌ن دادگای گشتی و شۆڕشیی بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی «بانگەشەی دژی حكومه‌ت» ساڵێك بەندکرانی به سه‌ردا سه‌پا.
ناوبراو پێشتر له ڕێكه‌وتی ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٣٩٩دا(٨ی مارسی٢٠٢١)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای مانگێك به دانانی بارمته ئازاد كرابوو. ئه‌م هاووڵاتییه كورده پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ره‌زبه‌ری ١٣٩٨ (١٥ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩)، له كاتی كۆبوونه‌وه گروپییه‌كانی هاووڵاتیانی بۆكان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینیان دژی هێرشی ئه‌رته‌شیی توركیه بۆ سەر شاری سه‌رێكانی له كوردستانی ڕۆژئاوا، له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چالاكی مه‌ده‌نی دیكه‌ی ئه‌م شاره ده‌ستبه‌سه‌ركرا. ناوبراو دواتر له سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ (دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٩) دا له لایه‌ن لقی ١٠١ی دادگای كه‌یفه‌ری بۆكانه‌وه به تۆمه‌تی «ئاژاوە نانەوە دژی ئاسایشی گشتی»، دوو ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا. ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه له ڕێكه‌وتی ١٤ی به‌فرانباری ١٣٩٨ (٣ی فیبریه‌ی ٢٠٢٠)، به مه‌به‌ستی به‌رێوه بردنی حوكمه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی بۆكان كرا و له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩دا (دیسه‌مبه‌ری ٢٠٢٠)، بە، به كار هێنانی مافی ئازادیی مه‌رجدار له زیندان ئازاد كرا.
بۆكان؛ سمكۆ مه‌عروفی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە