هادی ڕۆسته‌می به‌ندكراوی مه‌حكووم به بڕینه‌وه‌ی په‌نجه‌كانی ده‌ستی، مانی لە خواردن گرت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/05/11/p10306
هادی ڕۆسته‌می، به‌ندكراوی خه‌ڵكی ئیلام كه به تۆمه‌تی “دزی” سزای بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستی به‌سه‌ردا سه‌پاوه ، له حاڵێكدا كه پێبجهه‌مین ساڵی زیندانیەکەی تێپه‌ڕ ده‌كات به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به درێژه‌ی مانه‌وه‌ی له زیندانی بۆكاندا و نادیار بوونی چاره‌نووسی وھەروەھا بارودۆخی دۆسیه‌كه‌ی، چه‌سپی داوه له لێوه‌كانی و ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
له به‌شێك له نامه‌ی ڕاگه‌یاندنی مانگرتن له خواردنی ئه‌م به‌ندكراوه بۆ دادستانی بۆكان، كۆمیسیۆنی لێبوردن و به‌خشین و هه‌واڵنێری تایبه‌ت به ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان، تایبه‌ت به كار‌و باری ئێران ئاوەھا هاتووه: من هادی ڕۆسته‌می یارمه‌تیخواز، كوڕی ناسر، به ژماره دۆسیه‌ی ١٠٠٤٠٣ له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای تاوانەکانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاواوه سزای بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاست و چه‌ندین میلیارد تمەن به‌سه‌ردا سه‌پاوه. له پێنج ساڵ له‌وه پێشه‌وه تاكوو ئێستا له زیندان‌دام، له ئیداره‌ی ئاگاهی چه‌ندین شاردا وه‌كوو، ورمێ، ئه‌رده‌بیل و به‌نده‌ر ئه‌نزه‌لی كه‌وتوومه‌ته ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی توندی جه‌سته‌ییه‌وه.
ئه‌م به‌ندكراوه له درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه كه ٢٨ جۆر دزیی له دۆسیه‌كه‌مدا هاتووه، بەڵام ئاگاداریی٢٠یان نیم و دادگا به بێ سه‌رنجدان به به‌رگرییكردنه‌كانی ناوبراو حوكمێكی زۆر بێڕه‌حمانه کە بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستیە به‌سه‌ردا سه‌پاندوە. ئه‌م حوكمه له لقی ١٣ی دادگای باڵای ئێران‌دا وه‌ك خۆی په‌سه‌ندكراو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه نێردرایه لقی ٨ی به‌ڕێوه‌بردنی دادگای گشتی و شۆڕشیی ورمێ.
هادی ڕۆسته‌می له كۆتایی نامه‌كه‌ی خۆیدا كه به‌ڵگه‌یه‌كی كه‌وتۆته ده‌ستی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان. نووسراوه له درێژه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به نووسینی چه‌ندین نامه بۆ سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ریی ڕامگه‌یاندووه كه حوكمی ده‌رچوو زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه و داوای پێداچوونه‌وه‌ی دووباره‌ی دۆسیە‌كه‌م كردووه به‌ڵام تاكوو ئێستا هیچ وه‌ڵامێكم وه‌رنه‌گرتووه، به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕین له‌م بارودۆخه به چه‌سپ لێدان له لێوه‌كان ده‌ستم داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له حاڵی حازردا شه‌ش زیندانی به ناوه‌كانی هادی ڕۆسته‌می، ٣٣ساڵان، مێهدی شه‌ره‌فیان، ٣٧ ساڵ. مێهدی شاهیوه‌ند ٤٢ساڵ، شه‌هاب ته‌یمووری ٣٤ ساڵ، مێهرداد ته‌یمووری ٣٩ ساڵه و كه‌سرا كه‌ره‌می ٤٠ ساڵان به تۆمه‌تی “دزیی” به بڕینه‌وه‌ی چوار په‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاستییان مەحکووم کراون.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سمكۆ مه‌عروفی یه‌ك ساڵ به‌ندكرانی به سه‌ردا سه‌پا
-
دروستكردنی کەشی ئه‌منی له بۆكان و جێگیرکردنی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی سپا له گونده‌كانی نزیك ئه‌م شاره
-
به‌ندكراوێك مانی له خواردن گرت
-
نۆهه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی به‌ندكراوێك
-
هادی ڕۆستەمی سزای ٤ ساڵ زیندان و ٨٠ قامچی بەسەردا سەپا
-
زاڵكردنی كه‌شی ئه‌منی و دروستکردنی به‌ربه‌ست لە لایەن هێزه‌ئه‌منییه‌كانەوە لە بەردەم ڕێوڕه‌سمی بەڕێوەبردنی نه‌ورۆز له گونده‌كانی بۆكان و سه‌قز