ئازاد بوونی دوو چالاكی مه‌ده‌نی / هاووڵاتییه‌كی كورد ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/05/11/p10308
له ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی سنه به ناوه‌كانی عه‌تاالله ڕه‌زاربابی و سیروان عه‌بدوڵاهی به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی له زیندانیی ناوه‌ندی ئه‌م شاره ئازاد كران. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كیی دیكه‌ی خه‌ڵكی سنه به ناوی عه‌لی الله وه‌یسی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گوڵان ( ٨ی مه‌ی)، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به ناوه‌كانی عه‌تاالله ڕه‌زاربابی و سیروان عه‌بدوڵاهی كه ڕۆژی شه‌ممه ٢ی گوڵان (٢٤ی ئاوریل)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له سنه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون به دانانی بارمته‌ی به شێوه‌ی كاتی له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌م شاره ئازاد كراون. هێشتا له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه خراونه‌ته پاڵ ئه‌م دوو چالاكه مه‌ده‌نییه هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هاوكات سپێده‌ی ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی گوڵان (٨ی مه‌ی)، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سنه به‌ناوی عه‌لی الله وه‌یسی له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری سنه‌دا له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه. ئه‌م هاووڵاتییه كورده له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دوو جار به تۆمه‌تی هاوكاریكردن له گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كورده‌كان ده‌ستبه‌سه‌رو دوای ماوه‌یه‌ك به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه
-
گواستنەوەی منداڵێکی تۆمەتباری سیاسی لە دەستبەسەرگەوە بۆ کانوونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە
-
دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنە دەستبەسەر کران
-
پێنج چالاكی مه‌ده‌نی لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانەوە دەستبەسەرکران
-
ڕۆیا جه‌لالی به دانانی بارمته ئازاد كرا