به پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، سومه‌ییه قوڕه‌یشی زیندانیی سیاسی له زیندانی ورمێ، سه‌ره‌ڕای تووشبوون به نه‌خۆشی دڵ، به هۆكاریی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌رپرسانی زیندان دابیننه‌كردنی خزمه‌تگوزاریی پزیشكی و پشووی ده‌رمانیی لێ زه‌وتكراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ورمێ سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: شه‌وی ڕابردوو سومه‌ییه قوڕه‌یشی به هۆی نه‌خۆشیی دڵه‌وه كه‌وته بارودۆخێكی ناله‌بار، هاوزیندانییه‌كانی هه‌وڵی گواستنه‌وه‌یاندابوو بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان به‌ڵام ئه‌فسه‌ر نگابانی به‌نده‌كه نه‌یهێشت ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له به‌ند ببه‌نه ده‌ره‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زیندان.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، له به‌فرانباری(ژانویه) ساڵی ڕابردوودا دوای گواستنه‌وه‌ی سومه‌ییه قوڕه‌یشی بۆ زیندان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی، داخوازییه به‌رده‌وامه‌كانی ناوبراو بۆ پشووی ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كه‌ی به هۆی تووش بوون به نه‌خۆشی دڵه‌وه بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.
سومه‌ییه قوڕه‌یشی هاووڵاتی توركی خه‌ڵكی ورمێ له مانگی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨دا(دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٩)، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای ١٧ڕۆژ لێپرسینه‌وه له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ورمێوه ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌م شاره كرا. ناوبراو له ڕێبه‌ندانی ١٣٩٨دا (فیبریه‌ی ٢٠٢٠)، به تۆمه‌تی «تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی» و «بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت» له ڕێگای هاوكاریكردن له گه‌ڵ ڕێكخراویی موجاهیدنی خه‌لقیی ئێران، له سه‌ر یه‌ك سزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی (مارس)، هه‌مان ساڵدا دوای ڕاگه‌یاندنی حوكمه‌كه‌ی به دانانی بارمته‌ی ٥٠٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا و به‌فرانباری (ژانویه)، ساڵی ڕابردوو دوای په‌سه‌ندكرانی حوكمه‌كه‌ی له لقی ١٠ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی پارێزگادا دووباره ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا. جێگای باسه سزای ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه دوای ڕاگه‌یاندنی “گه‌ڵاڵه‌ی یاسایی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكان” كه‌مكرایه‌وه بۆ دوو ساڵ و حه‌وت مانگ زیندان.