موسته‌فا نیلی، پارێزه‌ی یاسایی، له‌ئێكاونتی تویتەری خۆیدا ڕایگەیاندووە کە‌سومه‌ییه‌كارگه‌ر، چالاكی كورد و چوار پارێزراوه‌كه‌ی دیكه‌ی له‌دۆسیه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به‌تۆمه‌تی «به‌شداریکردن له‌به‌ڕێوه‌بردنی گرووپی نایاساییدا» و «بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌ت» سزای قورسی زیندانیان‌بۆ دەر چووه‌.
به‌وته‌ی ئه‌م پارێزه‌ره‌، لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی تاران به ‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌به‌ڕێوه‌بردنی گرووپی نایاساییدا سزای ١٠ ساڵ زیندانی سه‌پاندووە به‌سه‌ر ناهید ته‌قه‌وی و مێهران ڕه‌ئووفدا و هه‌روه‌ها بۆ تۆمەتی بانگه‌شه‌ی دژی حكومه‌یشت سزای ٨ مانگ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە.
نازه‌نین محه‌ممه‌دنه‌ژاد، تۆمه‌تبارەکەی تر‌ی ئه‌م دۆسیه‌یەیش به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌به‌ڕێوه‌بردنی گرووپی نایاساییدا سزای ٢ ساڵ و ٨ مانگ زیندان و بۆ تۆمەتی بانگه‌شه‌ی دژی حكوومه‌تیش سزای ٨ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌.
سومه‌ییه‌كارگه‌ر، به‌هاره‌سیسوله‌یمانی و مێهران ڕه‌ئووف له‌ڕێكه‌تی ٢٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٩٩ له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا له‌تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌ده‌زگا ئه‌منییه‌له‌زیندانی ئێڤین كرابوون.
نازه‌نین محه‌ممه‌دنه‌ژادیش دوو مانگ دواتر له‌ڕێكه‌وتی ١٨ی سه‌رماوه‌زدا به‌هه‌مان شێوه‌ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌ناو ئه‌م كه‌سانه‌دا ناهید ته‌قه‌وی و مێهران ڕه‌ئووف خرابوونە‌ژێر دژوارترین ئه‌شكه‌نجه‌وە و نازه‌نین محه‌ممه‌دنه‌ژاد، به‌هاره‌سیسوله‌یمانی و سومه‌ییه‌كارگه‌ر به‌ڕیز له‌ڕێكه‌وتی ١٤ی ڕێبه‌ندان، ٦ی ڕه‌شه‌مه‌و ٨ی گوڵانی ١٤٠٠ به‌دانانی بارمته‌ی قورس ئازاد كران.
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان پێشتر له‌چه‌ندین ڕاپۆرتدا باسی بارودۆخی دژواری سومه‌ییه‌كارگه‌ری له‌ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێڤین و زیندانی قه‌رچه‌ك كردبوو.
سومەییە کارگەر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام و دەرچووی فەلسەفەی زانکۆی تەورێز لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩، له‌لایه‌ن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه‌لە ماڵەکەی خۆی لە تاران دەستبەسەر کرابوو، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتابووە سەر ماڵەکەیشی و بە وردی پشکنیبوویان و دەستیان بەسەر هەندێ لە کەلوپەلە شەخسییەکانیدا، لەوانە کۆمپیتەر و مۆبایلەکەی، گرتبوو. ناوبراو له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ڕێبه‌نداندا دوای چوار مانگ لێپرسینه‌وه‌له‌به‌ندی ٢ی ئه‌لفی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئێڤینی تارانه‌وه‌ڕه‌وانه‌ی زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین كرابوو.

ئه‌م چالاكه‌مه‌ده‌نییه‌به‌هۆی بارودۆخی دژواری زیاتر له‌شه‌ش مانگ ده‌ستبه‌سه‌ربوون، بە شێوەیەکی بەرچاو كێشێ دابه‌زیوه‌و تووشی نه‌خۆشیی مه‌عیده‌بووه‌، هه‌روه‌ها نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نی چاوی له‌گه‌ڵه‌کە بۆتە هۆی لاوازبوونی فراوانی چاوه‌كانی و‌چه‌ند ساڵێكه‌له‌وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام له‌ژێر چاودێریی پسپۆڕانی چاودایه‌، بڕیار وا بوو خانمی كارگه‌ر له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠٢٠دا بۆ درێژه‌ی ده‌رمانه‌كه‌ی بڕواته‌وڵاتی فه‌ڕه‌نسا، به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکەی بووە هۆی پەککەوتنی‌سه‌فه‌ره‌پزیشكییه‌کەی.

پێشترله‌ڕێكه‌وتی ١ی ڕه‌شه‌مه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی سومه‌ییه‌كارگه‌ر به‌تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وتبوو: «پارێزه‌ری دیاریكراو مافی چاوپێكه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ناوبراوی پێ نه‌دراوه‌و له‌و تۆمه‌تانه‌ی كه‌خراونه‌ته‌پاڵ ناوبراو هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌ر‌ده‌ستدا نییه».