لە ورمێ بەندکراوێک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/08/04/p23155
تۆڕی مافهكانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی ئیبراهیم نەسیریخاە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە بەندی ٤ی زیندانی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ «مادە سڕکەرەکان»دا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵیشدا لەگەڵ چەند زیندانییەکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بە هۆکارێکی نادیار و بە شێوەی کاتی دوا خرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لەسەر سکاڵای سەرۆکی زیندانی ورمێ ٣ زیندانیی سیاسیی کورد حوکمی زیندان و قامچییان بەسەردا سەپا
-
نیگەرانی لە ئاست دۆخی تەندروستیی دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی مانگرتووی کورددا لە زیندانەکانی ورمێ و یەزد
-
زیندانیی سیاسیی کورد نایب عەسکەری لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
لە ورمێ دوو هاووڵاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە ڕەوانەی زیندان کران
-
لە ورمێ سێ بەندکراو لە سێدارە دران
-
له ورمێ سێ بهندكراو به مهبهستی جێبهجێكردنی حوكمی ئێعدام گواسترانهوه بۆ ژووری تاكهكهسی