تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ئاگادار کراوەتەوە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بەندکراوێکی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوی ئیبراهیم نەسیریخاە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان لە بەندی ٤ی زیندانی ورمێوە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.
ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار لەگەڵ «مادە سڕکەرەکان»دا حوکمی لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵیشدا لەگەڵ چەند زیندانییەکی تر بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو حوکمە بە هۆکارێکی نادیار و بە شێوەی کاتی دوا خرابوو.