تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

هه‌واڵه‌کان کرماشان

لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/08/10/p10793

بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، دەمەوبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی گەلاوێژ حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک بە ناوی ئەفشار ئەمینی کە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» حوکمی ئێعدام (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
ئەم زیندانییەی خەڵکی گوندی شمشێری پاوەی پارێزگای کرماشان، ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی «کوشتنی بەئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو.