هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی سەردەشتیی دەستبەسەرکراو لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە بەردەستدا نییە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/08/11/p10803
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی کاوە شەریفی و شوان شێخە کە لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕەوە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون، لە بەردەستدا نییە. ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە ساتەوەختی دەستبەسەربوونەوە تا ئێستا مۆڵەتی دیدار و پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەیان پێ نەدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردەشتەوە سەبارەت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «شوان شێخە، ئەندازیاری کۆمپەتەر و کاوە شەریفی لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا بە هۆکاری نادیار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران. ئەم دوو کەسە دوای دەستبەسەرکردن ڕەوانەی دەستبەسەرگەیەکی ئەم دامەزراوە ئەمنی-نیزامییە کراون و تا ئێستا مۆڵەتی دیدار و پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەیان پێ نەدراوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەم دوو کەسە سەردانی دەزگای ئیتلاعاتی سپایان کردووە و لەوێ دەستبەسەرکردنەکەیان پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنیان نەخستۆتە بەردەست.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بەیاننامەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە تیرۆرکردنی مووسا باباخانی و بێهرووز ڕەحیمی
-
لە کرماشان زیندانییەک لە سێدارە درا
-
مەترسیی خێرای لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی بە دەستووری داواکاری گشتی لە سنە
-
چالاکی مەدەنیی کورد مادێح فەتحی دیسانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا
-
نیگەرانی لە ئاست دۆخی تەندروستیی دوو زیندانیی سیاسی و مەزهەبیی مانگرتووی کورددا لە زیندانەکانی ورمێ و یەزد
-
لە سەقز چالاکی بواری ڕاگەیاندن، مستەفا حەمدی، سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا