تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەردەشت بە ناوەکانی کاوە شەریفی و شوان شێخە کە لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕەوە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون، لە بەردەستدا نییە. ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە لە ساتەوەختی دەستبەسەربوونەوە تا ئێستا مۆڵەتی دیدار و پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەیان پێ نەدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەردەشتەوە سەبارەت بەم بابەتە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «شوان شێخە، ئەندازیاری کۆمپەتەر و کاوە شەریفی لە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕدا بە هۆکاری نادیار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران. ئەم دوو کەسە دوای دەستبەسەرکردن ڕەوانەی دەستبەسەرگەیەکی ئەم دامەزراوە ئەمنی-نیزامییە کراون و تا ئێستا مۆڵەتی دیدار و پێوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەیان پێ نەدراوە».
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە، بنەماڵەی ئەم دوو کەسە سەردانی دەزگای ئیتلاعاتی سپایان کردووە و لەوێ دەستبەسەرکردنەکەیان پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەسەر تۆمەت و شوێنی ڕاگرتنیان نەخستۆتە بەردەست.
هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی دوو هاووڵاتیی کوردی سەردەشتیی دەستبەسەرکراو لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سپاوە لە بەردەستدا نییە

بەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی مێحراب عەبدوڵڵازادە، زیندانیی سیاسیی کوردی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی
دۆسیەی مێحراب عەبدوڵڵازاده، زیندانیی سیاسیی ٢٦ ساڵانی سزادراو بە لەسێدارەدان و لە دەستبەسەرکراوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، دوای تانەدان لە بڕیارەکەی دادگای یەکەم بۆ...
زیاتر بخوێنەوەزیاتر لە ٢٠٠ پارێزەری یاسایی داوایان کرد دەسبەجێ سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، وریشە مورادی و شەریفە محەممەدی ڕابگیرێت
زیاتر لە ٢٠٠ پارێزەری یاسایی لە دووتوێی بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بۆ سەرۆکی دەزگای دادوەریی ئێران، سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر پەخشان عەزیزی، وریشه مورادی و شەریفە...
زیاتر بخوێنەوە