زیندانیی سیاسیی کورد نایب عەسکەری لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2021/08/26/p23162
بەپێی ئەو زانیارییانەی کەوتۆتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٤ی خهرمانان زیندانیی سیاسیی کورد نایب عەسکەری بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایی لە بەرامبەر نەدانی مۆڵەتی یاسایی بۆ هەناردنی بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و ئەنجامدانی تاقیکاریی سینۆگرافی، مانی لە خواردن گرت.
نایب عەسکەری بەم دواییانە لە زیندان تووشی کێشەی گورچیلە بووە و چەندین جار ڕەوانەی نەخۆشخانەلەی زیندان کراوە و پزیشکەکانی ئەوێ بە فەرمی داوایان کردووە یەکسەر بگوێزرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان و تاقیکاریی سینۆگرافی بۆ بکرێت، بەڵام تا ئێستا دادوەری چاودێری زیندان مۆڵەتی یاسایی بەم داواکارییە نەداوە و پشتگوێی خستووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەم زیندانییە سیاسییە لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا تووشی خوێنلەبەرچوونی گورچیلە بووە و لە دۆخێکی تەندروستیی خراپدایە.
نایب عەسکەری، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵدا لە لایەن دەستبەسەرگەی دەزگای ئیتلاعاتی سپای ورمێوە دەستبەسەر کرا و دوای ٣ مانگ مانەوە لە دەستبەسەرگەی ئەم دامەزراوە ئەمنییە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەم شارە کرا. تۆمەتی «موحارەبە» لە ڕێگەی ئەندامێتییەوە لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستاندا (پەژاک) ڕووبەڕووی ناوبراو کراوەتەوە.
ئەم زیندانییە سیاسییە لە گەلاوێژی ئەمساڵدا و دوابەدوای تێکهەڵچوونێک لە نێوان چەند زیندانییەکی سیاسی و زیندانییانی تاوانە ئاساییەکاندا، لەسەر سکاڵای سەرۆکی زیندانی ورمێ و لەگەڵ دوو زیندانیی سیاسیی کوردی تردا بە ناوەکانی کەیهان موکەڕەم و نایب حاجیزادە، بە تۆمەتی «تێکدانی دۆخی زیندان» هەرکامەو حوکمی ٥٠ قامچی و ٣ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا. ئەم دۆسیەسازییە دوابەدوای پەلاماردان و لێدانی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە لایەن زیندانییانی تاوانە ئاساییەکانەوە ڕووی دابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
لە ورمێ نایب عەسکەری دوای گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا
-
نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، لە زیندانی ورمێ مانی لە خواردن گرت
-
له ورمێ شاكر بێهروز مانی له خواردن گرت و نایب عهسكهری گوازرایهوه بۆ قهرهنتینه
-
بەردەوامبوونی مانگرتنەکەی شاکر بێهرووز و نایب عەسکەری لە ژووری تاکەکەسیی زیندانی ورمێ
-
لەسەر سکاڵای سەرۆکی زیندان ورمێ دۆسیەی تازە بۆ سێ زیندانیی سیاسیی کورد کرایەوە
-
نایب عەسکەری، زیندانیی سیاسیی کوردی زیندانی ورمێ، دیسانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا