لە یەک حەفتەی ڕابردوودا پارێزگاکانی کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام هاوکات لەگەڵ شار و پارێزگاکانی تری ئێران‌دا بوونە گۆڕەپانی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری کە دژ بە کوشتنی حکومەتیی ژینا (مەهسا) ئەمینی لە سەقز، سنە و تارانەوە دەستی پێ کرد و لە ماوەیەکی کەمدا بەرەو شار و ناوچەکانی تری ئێران تەشەنەی سەند.
بە هۆی پچڕان یان خاوبوونەوەی بەرچاوی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە و هاوکاتیش سەپاندنی کەشی سەربازی و ئەمنی بەسەر شارە جیاوازەکاندا، پێوەندیگرتن لەگەڵ شایەتحاڵ و سەرچاوە مەیدانییەکاندا بۆ بەدۆکیۆمێنتکردنی پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لەم ناڕەزایەتییانەدا، گەلێ سەخت و دژوار بۆتەوە.
لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستاندا و وتووێژکردن لەگەڵ زیاتر لە ١٠٠ شایەتحاڵی مەیدانی لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، سەڵماس، سەردەشت، پیرانشار، نەغەدە، بۆکان، تیکاب، سەقز، دیواندەرە، بیجاڕ، قوروە، بانە، سنە، مەریوان، کامێران، دێولان، کرماشان، شاباد، ئیلام، ئەیوانی ڕۆژئاوا، ئاودانان و پاوە، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە لانیکەم ٤٣٥ کەس بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەت، لەوانە هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت و بەسیج، بریندار بوون. لەنێو برینداراندا لانیکەم ١٦ منداڵ دەبینرێت. بە دەیان کەس لە برینداران لە ترسی دەستبەسەرکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەردانی ناوەندە پزیشکییەکانیان نەکردووە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لەم ناڕەزیەتییانەدا لانیکەم ١٧ کەس بە ناوەکانی موحسین محەممەدی، فەرەیدوون مەحموودی، ڕەزا لوتفی، فەرجاد دەروێشی، زەکەریا خەیاڵ، فواد قەدیمی، مینوو مەجیدی، دانش ڕەهنما، سەدرەدین لیتانی، ئەمین مەعریفەت، میلان حەقیقی، عەبدوڵڵا مەحموودپوور، موحسین قەیسەری، سەعید محەممەدی، ئەمیر فوولادی و ڕەزا شەهیرنیا لە شارەکانی ورمێ، شنۆ، پیرانشار، دیواندەرە، سەقز، دێولان، کرماشان، شاباد و ئیلام بە تەقەی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت و بەسیج کوژراون. لە نێو کوژراوەکاندا ٤ منداڵی ١٥ ٢ ١٦ ساڵان بە ناوەکانی عەبدوڵڵا مەحموودپوور، ئەمین مەعریفەت، زەکەریا خەیاڵ و ئەمیر فوولادی دەبینرێت. تا ئێستا تەرمی ١٣ کەس لەم کوژراوانە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.
شایەتحاڵە مەیدانییەکان بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانیان ڕاگەیاند کە هێزەکانی پۆلیسی ئەمنییەت و بەسیج لە مەودای نزیکەوە و بە چەکی ساچمەزەن و کڵاشینکۆف تەقەیان لە ناڕازییان کردووە و کوشتوونیان. شایەتحاڵێک کە لە کاتی کوژرانی فەرجاد دەروێشیدا لە شوێنی ڕووداوەکە بووە بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانی وت: «هێزە ئەمنییەکان لە گەڕەکی وەلیعەسری ورمێ نایان بە شوێنمانەوە و لە مەودای چەندمەترییەوە بە چەکی ساچمەزەن تەقەیان لە فەرجاد کرد و کوشتیان.
هەروەها لەو ڤیدیۆیەدا کە لە ساتی شۆردنی تەرمی منداڵە ١٦ ساڵەکەی خەڵکی شنۆ، ئەمین مەعریفەت، گیراوە، دیارە کە گوللەیەک بەر سینگی کەوتووە. دوو سه‌رچاوه باس له كوژرانی پێنج خۆپیشانده‌ر به ناوه‌كانی سه‌دره‌دین لیتانی، دانش ڕه‌هنما، میلان حه‌قیقی، ئه‌مین مه‌عریفه‌ت، و عه‌بدوڵا مه‌حموودپوور له شاره‌كانی شنۆ و گوندی بالوی ورمێ ئه‌كه‌ن كه له ده‌وروبه‌ر فه‌رمانداری شنۆ و پایه‌گای به‌سیجی گوندیی باڵۆ كه‌وتوونه‌ته به‌ر ئامانجی ته‌قه‌ی هێزه به‌سیجییه خۆییه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه و گیانیان له ده‌ستدا.
ژماره‌یه‌ك له نزیكه‌كانی كوژراوه‌كان له شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا له وت ووێژێكدا له گه‌ڵ تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕایانگه‌یاند، بنه‌ماڵه‌كان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له ژێر گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندان كه بێده‌نگ بن سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یاندنی كوژرانی منداڵه‌كانیان، هه‌روه‌ها داوای پاره‌ی نه‌ختیشیان لێكراوه بۆ ڕاده‌ستكردنی ته‌رمه‌كانیان و به بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاندووه له پێویسته لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به به‌رپرسی كوشتنی منداڵه‌كانیان بزانن.
به پێی ئاماره كۆكراوه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له‌م ماوه‌یه‌دا لانیكه‌م ٥٧٠ خۆپیشانده‌ر له ناویاندا لانیكه‌م ١٥٠ بریندار ئه‌بینرێن كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی پۆلیسی ئه‌منییه‌ت، ئیداره‌ی ئیتلاعات و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران كراون. بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانیان وت له منداڵه‌كانیان له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردندا به توندی لێیاندراوه و تووشی شکانی سەر و دەست و لووت بوون و لەو ماوەیەشدا مافی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی و چارەسەریان لێ زەوت کرا.
ناوی ١٧ هاووڵاتی کوژراو لەلایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە پشتڕاستکراوه‌ته‌وه.
١. مه‌حسێن موحه‌ممه‌دی خه‌ڵكی شاری دیوانده‌ره له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانان ( ١٩٧ سێپتا‌مبر)، له كاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارەدا بە تەقەی هێزەکانی دژە ئاژاوە بریندار بوو، ڕۆژی دواتر بە هۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی کەوسەر سنە گیانی لەدەست دا.
٢. فەرەیدون مەحمودی تەمەن ٣٣ ساڵ خه‌ڵكی شاری سەقز و باوکی دوو منداڵە، ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانان(١٩ی سێپتا‌مبر)، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی شاری سەقز كه‌وته به‌ر گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژرا.
٣. ڕەزا لوتفی خەڵکی شاری دێولان، ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانان(١٩یسێپتامبر) لە کاتی خۆپیشاندانەکانی دێولانه‌وه كه‌وته به‌ر گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژرا.
٤. فەرجاد دەروێشی، تەمەن ٢٣ ساڵ خه‌ڵكی گوندی بەلوی شاری ورمێ له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانه‌كاندا له شاری وه‌لیعه‌سری ورمێ كه‌وته به‌ر گولله‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و گیانی له‌ده‌ستدا. .
٥. زەکەریا خەیاڵ تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار، ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانان(٢٠ی سێپتا‌مبر) به هۆی ته‌قه كردنی هێزه ئه‌منییه‌كان له خۆپیشانده‌ران له پیرانشاردا كوژرا..
٦. مینۆ مەجیدی تەمەن ٥٥ ساڵ و دایکی ٣ منداڵ و خەڵکی شاری کرماشان لە شەقامی نۆبەهار لە شاری کرماشان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژرا..
٧.فواد قه‌دیمی، تەمەن 39 ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خه‌ڵكی دیواندەرە، ڕۆژی ٢٨ی خه‌رمانان(١٩ی سێپتا‌مبر)، لە كاتی ناڕەزایەتییە گشتییەکانی شاری دیواندەرە بریندار بوو و دوای ئەوەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە خەوێندرا، گیانی له ده‌ستدا.
٨. دانش ڕه‌هنه‌ما، تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی گوندی بەلوی ورمێ، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتا‌مبر) لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم گوندەدا لەلایەن هێزەکانی بەسیجەوە کوژرا.
. ٩.عەبدوڵڵا مەحموودپوور، تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی گوندی بەلوی ورمێ، لە ڕێکەوتی ٣٠ی شەهریوەر لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم گوندەدا لەلایەن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه كوژرا..
١٠. ئەمین مەعریفه‌ت، تەمەن ١٦ ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتا‌مبر)، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه کوژرا..
١١. میلان حه‌قیقی تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی شنۆ، له ڕێكه‌وه‌تی ٣٠ی ی خه‌رمانان (٢١ی سێپتا‌مبر) لە كاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم شارەدا لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه کوژرا.
١٢. سەدرەدین لیتانی، تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی پیرانشار، لە ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتا‌مبر)، لە كاتی خۆپێشاندانه‌كانی ئەم شارەدا لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه کوژرا..
١٣. موحسین قەیسەری تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام لە شەقامی تاڵەقانی ئیلام لە ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتا‌مبر). بە تەقەی هێزە ئه‌منییه‌كان کوژراو..
١٤. ئەمیر فولادی تەمەن ١٥ ساڵ و خەڵکی ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا، لە ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتا‌مبر)، لە نزیک فه‌رمانداری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی لێ‌کرا و کوژرا. .
١٥.سه‌عید محه‌ممه‌دی ته‌مه‌ن 25 ساڵ و خه‌ڵكی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا له نزیك فه‌رمانداری شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاواوه له ڕێكه‌وتی ٣٠ی خه‌رمانان (٢١ی سێپتا‌مبر)، له لایه‌ن هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
١٦. ئیمان محه‌ممه‌دی تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا، ڕۆژی ٣٠ی خه‌رمانان(٢١ی سێپتا‌مبر)، لە نزیک فه‌رمانداری شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە تەقەی لێ‌کرا و كوژرا.
١٧. ڕەزا شەهپەرنیا، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی کرماشان، ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانان(٢٢ی سێپتا‌مبر،) لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه لە کرماشان کرایە ئامانج و لە ئه‌نجامندا بە دەیان ساچمه لە جەستەی وكولله‌یه‌ك لە دڵی کوژرا. دوای دوو ڕۆژ تەرمەکەی به وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت ڕادەستی بنەماڵەکەی كرایه‌وه و لە شاری کرماشان بەخاک سپێردرا.
ناوی ئەو هاوڵاتیانەی كه لە شارە جۆراوجۆره‌كان دەستگیرکراون، لەلایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراونەتەوە بریتین له:
سنە: ژینا موده‌رێس گورجی(چالاکی مافی ژنان)، ساریا شەریفی(چالاکی مەدەنی)، فرانک ڕەفیعی (چالاکی مەدەنی)، باران سەعیدی (چالاکی مەدەنی)، گه‌شین محەممەدی (چالاکی مافی ژنان)، ماهرۆ هێدایه‌تی (چالاکی مەدەنی)، ئازادە جەماعه‌تی ( چالاکی مەدەنی)، بەهار زەنگیبەند (چالاکی مەدەنی)، ڕیزان ئەحمەدی (چالاکی مەدەنی)، ڕۆژان قادری (هونەرمەند)، سۆره‌یا خدری (چالاکی مەدەنی)، ناسر گۆڵپەریپوور (باوکی زیندانی سیاسیی لەسێدارەدراوی کورد حەبیبوڵڵا گۆڵپەریپوور)، شەهریار ئەسکۆوی (وەرزشوان) ، موزەفەر ساڵح نیا (چالاکی کرێکاری)، ئەمیر غولامی (فیلمساز)، فەرهاد سنەنده‌جی (فیلمساز)، محەممەد عەبدوڵڵا پوور، کاوە کەریمی، شوجە ڕه‌ۆشه‌ن، لوتفوڵڵا ئەحمەدی (چالاکی کرێکاری)، ڕەزا شەریف (چالاکی سەندیکای مامۆستایان)، حوسێن سەعیدی (ئازادکرا). عەدنان ڕەحیمی (ئازاد كرا)، سیروان ئەمینی (ئازاد كرا)، جەمیل مورادی (ئازاد كرا)، هیوا ڕەحیمی (ئازاد كرا)، سروه شەهابی (ئازاد كرا)، زانا ئەحمەدی، دیاکۆ ئەحمەدی، شادی ئەسڵانی (چالاکی ژینگە)، مونیرە محەممەدی (چالاکی مه‌ده‌نی و فەرهەنگی).
کامیاران: هادی کەمانگەر (چالاکی مەدەنی)، سیروان مورادی (چالاکی مەدەنی)، ئومێد نەزەریان (چالاکی مەدەنی)، داتام هێشادەست، لەیلا قەلوه‌زی، محەمەد مێهدیزادە، زانیار سه‌بووری، ئاكۆ حوسێنی، حەمید یوسێفی، میلاد کەمانگەر، ئەنوەر قوربانی، ئێحسان فاتحی، محەممەد پەرویزی (ئازاد كرا)، تۆران حوسێنی، ئاکۆ حوسێنی (کوڕی تۆران حوسێنی).
نه‌غه‌ده: مەسعود (سۆران) عەبدوڵڵا زادە، مەنوچێهرعەبدوڵڵا زادە، سوهراب سوهرابی، کیان عەبدوڵڵا پوور، هەێمن قاسمی، عەبدوڵڵا خۆشکەلام، عەلی حەنیفی، سەمەد حوسێنی، هادی دێرمینا. .
شنۆ: ئەیووب حه‌قیقی، کامیار شاماتی، ئەیووب ئیسماعیلیان، ڕامین خوسرەوی، حاجی محەممەد په‌یغامی، ئومێد حوسێن‌پوور، جەعفەر حوسێن‌پوور، سەید وەهاب حەبیبی، مو‌سا مام عەلی، سیامەند ئازەریان، شەهرام مەعروف مه‌ولا، فەرزاد تەهازادە و مولود (کۆتایی ناوەکەی نادیارە)، فەردین خۆشخاهیش مامۆستا ئەنوەر ڕه‌ستگار (مه‌لای جه‌ماعه‌تی مزگەوت)، مەتین مه‌هینخا (منداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ).
بیجار: لەیلا عەباسی (هونەرمەند و چالاکی سەندیکای مامۆستایان)، جەعفەر وه‌له‌دخانی (چالاکی سەندیکای مامۆستایان).
دێولان: سیرۆس عەباسی (چالاکی مەدەنی)، ئازاد عەباسی (چالاکی مەدەنی)، سروه ڕەحمانی (چالاکی مەدەنی)، یەدوڵڵا موتاعی (وەرزشوان).
سەقز: بێهنام ڕەحیمی، ڕه‌زایی، ئاریا مەجیدپوور، سەید سوروش عەباسی شا ئیبراهیمی (چالاکی یارسان، خەڵکی کرماشان، لە کاتی گەڕانەوەی لە سەردانی گۆڕی مەهسا ئەمینی لە شاری سەقز، دەستبەسەر کرا)، ڕۆژگار بەهرامی،
پیرانشار: ئەشکان پیرنیا (خوێندکار)، زانیار نەسیری، سەعید کەریمی، فەردین مام خزرپوور، ئەبوبەکر بەرزنجی، شەهاب لاوژە، چیا ترادینگ، جەلال سەتارزادە، عەلی حەیدەرزادە، شەریف کادرزادە، فەردین کاملە، محەمەد (شەهرام) کادرپوور، محەممەد نوزری، ئیبراهیم محەمەدی
بوکان: دیاکۆ مێهرناوای، کاوە فەقێ ئەمیری، مەسعوود کوردپوور (سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵده‌ریی موکریان)، محەمەد وەلیزادە (خوێندكاری زانکۆی ورمێ).
مەریوان: ئەمجەد ساعدی (ئازاد كرا)، ڕیبوار کامه‌رانی پوور(ئازادكرا)، خەبات ڤیسی، شەهریار ئەفسەری، ئەوین ڕاستی (چالاکی مافی ژنان)
دیواندەرە: سمکۆ محەمەدیان، سۆران محەمەدیان، ئەبوبەکر قوڕەیشی و مومین قوڕەیشی.
مەهاباد: سابر عەبدوڵڵاتاش، یونس چۆکه‌لی
داڵاهو: سیاوەش حەیاتی (ببه‌رپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد و وتەبێژی ڕاوێژکاری چالاکانی یارسان).
ورمێ: ئەمیر عەبدولی، مێهران پازشی، سیسۆعومەرزادە، پنۆعەبدوڵڵازادە، ئومێد (نازناوی نادیارە)، تەوحید (نازناوی نادیارە).
ئیلام: ماشەڵڵا مورشیدی، موحسین مورشیدی، تاڵیب مورشیدی، حامید وەحدەتی، میعاد مورشیدی.
پاوە: ئاروین ئیقباڵی، گلارە مورادی، سۆرێن ئەسعەدی (ئازاد كرا)، نیما نادری، کارۆ حوسێنی، ئەنەس وۆڵدەبه‌یگی، جەواد مه‌ولودی، کامەران کەریمی، پەیمان کەریمی، لوقمان کیانی، ڕیبوار فاتحی، هەژار شەریفی، ئێحسان سادقیانی، میلاد غولامی، سینا نادری ، دانش کەریمی، پارسا حوسێنی، ئاکار سەلیمی، ئەژوان سادقی، سیروان ئەنساری، عه‌مران ئەحمەدی، پەیمان ئەحمەدی (ئازاد كرا)، میلاد ئەنساری، سۆما نەقشبەندی، وەحید ئەنساری، موسلێح شەریفی، ئەنیس مەقسوودی، پێشه‌وا ڕه‌هبه‌ری، شایان فاتحی، محەمەد فاتحی، كامیاب ساڵحی ، سوهەیل شوجایی، موبین شه‌فیعی و ڕامین ئەحمەدی، کاوە ئەمینی، ماهان فەتحی (منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ).
تاران: زانیار محەممەد نژاد
نه‌وشه‌هر: موژگان کاووسی