سەپاندنی سزای بەندکران بەسەر دوو هاووڵاتیی کورددا لە پیرانشار
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2023/08/27/p28793
مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادەی هاوژینی کە لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە پیرانشار دەستبەسەر و دوای ماوەیەک بە بارمتە ئازاد کرابوون، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی وڵات» و «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٢ ساڵ چاودێری و کۆنترۆڵ لە ڕێی پێبەندی ئەلەکترۆنیکەوە و ٣ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپاوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە حوکمەکەدا کە ڕۆژانی ڕابردوو بەم ٢ هاووڵاتییە ڕاگەیەنراوە، سزای هەرکامەیان بەم جۆرە دیاری کراوە: مەهوەش تەوەسولی بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٢ ساڵ چاودێری و کۆنترۆڵ لە ڕێی پێبەندی ئەلەکترۆنیکەوە و جووتیار ئەشرەفزادەی هاوسەریشی بە تۆمەتی «پیلانگێڕی بە مەبەستی تاوانکاری دژ بە ئاسایشی وڵات» سزای ٣ ساڵ بەندکران.
دەوترێت لەژێر گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشاردا، داواکاری گشتیی ئەم شارە تانەی لە حوکمەکە داوە و داوای کردووە سزای سەر ئەم هاووڵاتیانە قورستر بکرێتەوە.
مەهوەش تەوەسولی و جووتیار ئەشرەفزادە لە ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو (٢٠ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادیدا لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کران و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
بابەتی پەیوەندیدار
-
سزای ٢١ مانگ دەستبەسەربوون لە ماڵەوەی مەهوەش تەوەسولی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە
-
بەردەوامبوونی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، پیرانشار، شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
-
بەردەوامبوونی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان؛ پێنج هاووڵاتی لە شارەکانی پیرانشار و شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
-
گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێوڕەسمی ساڵیادی گیانبەختکردوانی سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە شارەکانی کرماشان، ورمێ، دیواندەرە و پیرانشاردا
-
حەوت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی مەهاباد، پیرانشار، سنە و مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران
-
شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد؛ لانیکەم ١٢ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران