ئەفخەم مورادیان بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2023/09/28/p29723
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیاریی بە دەست هێناوە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی ڕەزبەر (٢٨ی سێپتامبەر) ئەفخەم مورادیان، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، دوای زیاتر لە ٣ مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندانی سەقز ئازاد کراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی ١ی پووشپەڕ (٢٢ی ژوەن) لە شەقامێکی شاری سەقزدا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە. ڕۆژی ٢٨ی خەرمانانیش (١٩ی سێپتامبەر) لەگەڵ سامان پاشایی و خالید عەبدوڵڵازادەدا دوای کۆتاییهاتنی لێپرسینەوەکان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە گوازرابوونەوە بۆ زیندانی سەقز.
لەسەر ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی ئەم هاووڵاتییە کراوەتەوە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاری، بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا
-
دەستبەسەرکردنی سوڵماز حەسەنزادە، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان و سێ هاووڵاتیی دیکە لە سەقز
-
سامان پاشایی بە بارمتەی قورس لە زیندانی سەقز ئازاد کرا
-
نادیاربوونی چارەنووسی سەفا عائیلیی خاڵۆی ژینا ئەمینی دوای مانگێک دەستبەسەربوون
-
فەردین جەعفەری لە دۆخێکی ناجێگیردایە
-
دەستبەسەرکردنی باوکی ژینا ئەمینی و ڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە چوونەدەرەوەی ئەم بنەماڵەیە لە ماڵەکەیان