یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێز، سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2023/10/25/p30225
یاسر نووری، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، لە لایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشانەوە بە تۆمەتی «بانگەشەی دژ بە حکومەت» سزای ٤ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کەوتووەتە دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کۆبوونەوەی دادگاییکردنی ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە لقی ٤ی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی کرماشاندا بەڕێوە چووە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی گەڵاڕێزان (٢٥ی ئۆکتۆبەر) حوکمەکەی پێ ڕاگەیەنراوە.
یاسر نووری، زیندانیی سیاسیی پێشوو و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی جوانڕۆ، ڕۆژی ٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ (٢٩ی جولایی ٢٠٢٣) لە نەخۆشخانەی ئەم شارەدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی مەیدانی نەفتی کرماشان. ئەم هاووڵاتییە دوای ١٢ ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
یاسر نووری پێشتریش لە ساڵەکانی ١٣٩٤ و ١٣٩٥دا (٢٠١٤ و ٢٠١٥) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای ٥ مانگ بەندکران و غەرامەی پارەی بەسەردا سەپابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
-
خالید مەحموودی دوای چوار مانگ دەستبەسەربوون لە زیندانی کرماشان ئازاد کرا
-
لە کرماشان چالاکی سیاسی ڕەحیم عەزیزی سزای چوار مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا
-
هاووڵاتیی کورد بەهمەن نادری لە کرماشان دادگایی کرا
-
گردبوونەوەی ناڕەزاییانەی خانەنشینانی کۆمپانیای پێوەندییەکان و کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە کرماشان
-
دوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
-
چوار ئەندامی شۆرای ڕاوێژکاریی چالاکانی مەدەنیی یارسان لە داڵاهۆ دەستبەسەر کران