ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٣ (١٠ی نۆڤامبەری ٢٠٢٤) ژنێکی ٤٠ ساڵانی خەڵکی ئیلام بە دەستی هاوسەرەکەی کوژراوە. تا ئێستا لەسەر ناسنامەی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
عەقید خوداداد ڕەشیدی، سەرۆکی پۆلیسی ئاگاهیی پارێزگای ئیلام، لە وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە دەوڵەتییەکاندا ڕایگەیاندووە کە هاوسەری ئەم ژنە لاوە بە تۆمەتی «کوشتن» دەستبەسەر کراوە و وتوویەتی کە «کێشەی خێزانی» هۆکاری ئەم کوشتنە بووە.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی پۆلیس، دوای لێکۆڵینەوە بۆ هۆکاری گیانلەدستدانی ئەم ژنە لاوە، دەرکەوتووە کە لە ئەنجامی «بەرکەوتنی سەری بە هۆی لێدانەوە» کوژراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە لایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە تۆمار کراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لانیکەم ١٢ ژنی کورد لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران و کوردستاندا بە دەستی کەسانی نزیکیان کوژراون.