دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارە جیاوازەکانی کوردستاندا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/10/19/p51366
لە ڕۆژانی ڕابردووا پێنج هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی سینا پەرویزی، سارۆ سادقزادە، ئیسماعیل سۆفی مینە، موحسین مەولوودپوور و عیرفان کەرەموەیسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کامێران، بانە، مەهاباد، شنۆ و بەدرە دەستبەسەر کراون. سینا پەرویزی چەند کاتژمێرێک دواتر ئازاد کراوە، بەڵام لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەو چوار هاووڵاتییەکەی تر هیچ زانیارییەک بەردەست نەکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (١٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیسماعیل سۆفی مینە هەر لەم شارەدا و بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەریان کردووە. دەوترێت هێزە ئەمنییەکان یەکێک لە کوڕەکانیشیان دەستبەسەر کردووە و دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
هەروەها ڕۆژی ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (١٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) سارۆ سادقزادە، منداڵی ١٧ ساڵانی خەڵکی بانە، موحسین مەولوودپوور، یاریچی و ڕاهێنەری فووتباڵی خەڵکی شنۆ و عیرفان کەرەموەیسی، لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی گوندی «پاکل گڕاو»ی سەر بە شاری بەدرەی ئیلام، بەبێ مۆڵەتی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنی نادیار.
لە لایەکی ترەوە، ڕۆژی ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٥ (١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) سینا پەرویزی، وەرزشوان و ڕاهێنەری جوانیی لەشی خەڵکی گوندی «ئەڵک»ی سەر بە کامێران، بە تەلەفۆن بانگهێشت کراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە و دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە دوای چەند کاتژمێرێک لێپرسینەوە و وەرگرتنی بەڵێننامەی نووسراو ئازاد کراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
-
بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی چاکوانانی سیاسیی کورد؛ چارەنووسی لانیکەم پێنج کەس هێشتا نادیارە
-
دەستبەسەرکردنی لانیکەم هەشت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، ورمێ، مەهاباد و دیواندەرە
-
دەستبەسەرکردنی حەوت هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کامێران
-
دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد، لەوانە منداڵێک، لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە
-
گواستنەوەی ئەحەد میهەنخا بۆ زیندانی نەغەدە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ بەندکران