تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان مەهاباد

گواستنەوەی ئیدریس موحەممەدزادە بۆ زیندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای پێنج ساڵ و ڕۆژێک بەندکران

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/10/25/p51737

ئیدریس موحەممەدزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، دوای بانگهێشتکران بۆ بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی ئەم شارە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ و ڕۆژێک بەندکران ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ٢ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٥ (٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٦) ئیدریس موحەممەدزادە دوای ئەوەی سەردانی بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهابادی کردووە، هەر لەوێ دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ و ڕۆژێک بەندکران گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ئەم شارە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (٢٢ی فێبرییەی ٢٠٢٥) دوای بانگهێشتکرانی تەلەفۆنی بۆ بنکەی هەواڵگریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر کرابوو و گوازرابوویەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ. بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئەم دەستبەسەرگەیەدا خرایە بەر لێپرسینەوە و پاشان ڕەوانەی زیندانی مەهاباد کرا.

ئیدریس موحەممەدزادە دواجار ڕۆژی ٢٧ی گەلاوێژی ١٤٠٤ (١٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٥) بە دانانی بارمتەی پێنج میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.

دواتریش لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی مەهابادەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای پێنج ساڵ و ڕۆژێک بەندکرانی بەسەردا سەپا. بڕیارەکە دوای تانەلێدان ڕەوانەی دادگای پیاچوونەوەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرا و لەوێ وەک خۆی پەسەند کرایەوە.