تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

سزاکان ورمێ

دەرکردنی سزای بەندکران بۆ جەنگ دەمیر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی وان

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/10/28/p51825

جەنگ دەمیر، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی وانی باکووری کوردستان کە نزیکەی هەشت مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» سزای پێنج ساڵ بەندکران و پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاووڵاتییە نزیکەی هەشت مانگ لەمەوپێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ورمێ دەستبەسەر کرا و دوای چەند مانگ لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیی ئەم شارەدا، ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کرا.

جەنگ دەمیر ماوەیەک لەمەوپێش لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئەم شارەوە بە تۆمەتی «ئەندامبوون لە گرووپە دژبەرەکاندا» (پارتی کرێکارانی کوردستان) سزای پێنج ساڵ بەندکران و پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا.

دوای ئەوەی بڕیارەکەی دادگای یەکەم پەسەند کرا، ئەم هاووڵاتییە لە بەندی پێشوازیکردنەوە ڕەوانەی بەندی ئیرشاد، بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی زیندانی ناوەندیی ورمێ، کرا.