ڕاپۆرتێک لەسەر دوابارودۆخی سەعادەت تاشکە و مەولوود ئاتەشبار، زیندانیانی مەزهەبیی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/11/01/p51957
سەعادەت تاشکە و هاوسەرەکەی، مەولوود ئاتەشبار، زیندانیانی مەزهەبیی کوردی خەڵکی مەهاباد کە جۆزەردانی ١٤٠٢ (مەیی ٢٠٢٣) دەستبەسەر و دوای چەند حەفتەیەک لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کران، بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» سزای ٨ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ئێستە قۆناغی سزاکەیان لەم زیندانەدا تێ دەپەڕێنن.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٢ (٢٦ی مەیی ٢٠٢٣) لە کاتێکدا کە لە مەزرایەک لە دەوروبەری مەهاباد خەریکی کار بوون، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کران.
ئەم هاووڵاتیانە دوای چەند حەفتەیەک لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەیەکی ئەمنیدا ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ورمێ کران. سەعادەت تاشکە ئێستە لە بەندی ژنان و مەولوود ئاتەشبار لە بەندی ئیرشاد یان هەمان بەندی تایبەتی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبیی ئەم زیندانەدا ڕاگیراون.
ئەم دوو بەندکراوە مەزهەبییە دوای ماوەیەک لە لایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ورمێوە بە تۆمەتی «پێکهێنانی دەستە و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات» بە ئاڕاستەی گرووپە مەزهەبییەکاندا، هەرکامە سزای ٨ ساڵ بەندکرانیان بەسەردا سەپا.
بابەتی پەیوەندیدار
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دوابارودۆخی لانیکەم ٢٠ بەندکراوی مەزهەبیی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دوابارودۆخی دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
-
دەستبەسەرکردنی لانیکەم هەشت هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی شنۆ، ورمێ، مەهاباد و دیواندەرە
-
سەپاندنی مەرجی قورس بەسەر بەندکراواندا و جێگیرکردنی بەربڵاوی هێزەکانی یەکەی تایبەت لە ناو زیندانەکاندا
-
بێبەشکردنی زیندانیی سیاسیی کورد فەهیم عیبادی لە خزمەتگوزاریی پزیشکی
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی زیندانیی سیاسیی پێشوو قادر خەرامانفەر / بنەماڵەکەی بانگهێشت و هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لێ کرا