دەستبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/2026/11/03/p52029
سادق ئەبووبەکری و موراد حاسڵ ئەبووبەکری، هاووڵاتیانی خەڵکی پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنی نادیار.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەڵاڕێزانی ١٤٠٥ (٢ی نۆڤامبەری ٢٠٢٦) سادق ئەبووبەکری، ڕاهێنەری یانەی فووتباڵ و فووتساڵی «هەدەف» لە پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی لەم شارەدا دەستبەسەر کراوە.
ئێوارەی هەمان ڕۆژیش موراد حاسڵ ئەبووبەکری کە ئەویش خەڵکی پیرانشارە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.
ئەم دوو هاووڵاتییە بەبێ مۆڵەتی یاسایی دەستبەسەر کراون و لە کاتی دەستبەسەرکردنەوە تا ئێستە لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و دیداری بنەماڵە بێبەش بوون. هەروەها دیار نییە بۆ کام شوێن گوازراونەتەوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە پیرانشار هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لەسەر چارەنووسی ئارژین جوندی، منداڵی دەستبەسەرکراوی کورد لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە
-
دەستبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار و نەغەدە
-
نادیاربوونی چارەنووسی نازەنین حسەینپوور، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار
-
نادیاربوونی چارەنووسی سێ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی کورد لە شنۆ، بۆکان و پیرانشار
-
دەستبەسەرکردنی موستەفا پیرۆتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی ورمێ، ئیلام، بۆکان و پیرانشار