رۆژی 27ی گەلاوێژ/ 2019.08.18 سابیر کەمانی هاووڵاتی کورد پاش ۴۱ رۆژ لێپێچینەوە لە دەسبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارنەوە بۆ زیندانی ورمێ گواسترایەوە.
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەو ماوەیەدا لە دەسبەسەرگەی پێشووی ۸۱ی رەمەزانی سپای پاسداران بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان لە ژێر فشار دابووە و لێپێچینەوەی لەگەڵدا کراوە.
دوایین هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کامران کەمانی و کەیوان موکەڕەمی دوو هاووڵاتی کوردی دیکە کە لەگەڵ سابیر کەمانی قۆڵبەست کرابوون، هێشتا لە ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەرن.
ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە خەڵکی گوندی ئەنبەی سەر بە شاری ورمێن و پیشەیان وەرزێرییە.
دەگوترێت رۆژی ۱۷ی پووشپەڕی ئەمساڵ/ 08.07.2019 هێزێکی چەکدار بە جل و بەرگی مەدەنی و چەند ئوتۆمبێلی سپای پاسدارانەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندەکە و ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان دەستبەسەر کردووە.
پێشتریش سابیر کەمانی و کەیوان موکەڕەمی لە ساڵەکانی۱۳۹۵ و۱۳۹۶(2016 و 2017) بە تۆمەتی هاوکاریکردن لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک) زیندانی کرابوون.
بە پێی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، پتر لە ۲۰ هاووڵاتی کورد لە گوندەکانی سەر بە ماکۆ، چالدران و ورمێ لە سێ مانگی رابردوو لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کراون.
سابیر کەمانی لە دەسبەسەرگەی سپای پاسدانەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ
گیانبەختکردنی سێ هاووڵاتی لە هێرشەکانی سوپای پاسداراندا بۆ سەر کەمپ و بارەگاکانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
بە هۆی هێرشی درۆنی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە بۆ سەر کەمپە مەدەنییەکان و بارەگایەکی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوە