سێ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی کامران کەمانی، کەیوان مۆکەرەمی و حاتەم ئۆزدەمیر پاش چەندین هەفتە لە دەسبەسەرگەی ٨١ی رەمەزانی ئتیلاعاتی سپای پاسدارانەوە گۆاسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کەوتوون، کامران کەمانی و حاتەم ئۆزدەمیر رۆژی سێ شەمە ٢٨ی گەلاوێژ/2019.08.20 گۆاستراونەتەوە بۆ بەندی زیندانیانی سیاسی و هەروەها کەیوان مۆکەرەمیش گواستراوەتەوە بۆ بەندی ٣-٤، بەندی زیندانیانی ئاسایی.
کامران کەمانی و کەیوان موکەرەمی خەڵکی ئاوایی ئەنبەی سەر بە شاری ورمێ رۆژی ١٧ی پوشپەڕ/ 2019.07.13 وێڕای هاووڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی سابیر کەمانی لە هەمان ئاوایی لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران. سابیر کەمانیش رۆژی ٢٨ی گەلاوێژ گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ.
حاتەم ئەزدەمیر، هاووڵاتی کوردی کوردستانی تورکیە (باکور)، رۆژی ١١ی پوشپەڕی ئەمساڵ/ 2019.07.02 پاش تێکهەڵچوونی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و هێزی قەرارگای “هەمزەی سەیدولشوهەدا”ی سپای پاسدارانی ورمێ لە ناوچەی سنووری چالدوران دەستبەسەر کرا.
دوترێ لەو تێکهەڵچوونەدا گولە هاوەنێکی (خۆمپارە) بەردەکەوێت و لە هۆش دەچێت. پاشان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و رەوانەی دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ دەکرێت.
سێ هاوڵاتی کورد گواسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە ٢٤٠ هاووڵاتیی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
لە درێژەی ڕاپەڕین و خۆپیشاندانە جەماوەرییەکاندا دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە دوو دەیەی ڕابردوودا جارجارە و لە شێوەی...
زیاتر بخوێنەوەهاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێراندا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
زیاتر بخوێنەوە