مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دەکرێ وەکوو مانگی سەرکوت و دهستبهسهركردنی هاوڵاتیانی کورد و میلیتاریزەکردنی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی رۆژهەڵات ناوببرێت.
بە پێی ئەو زانیارییانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆیکردوونەتەوە، تەنیا لە مانگی گەلاوێژدا لانیکەم ٢٢ هاوڵاتی و چالاکی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە شارەکانی وەکوو مەریوان، کامیاران، سنە، دیواندەرە، تاران و سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کراون. لە کۆی ئەو ٢٢ کەسە، تەنیا هاوڵاتییەک بە ناوی ئەمجەد سەیفی پاش رۆژێک ئازاد کراوە، باقی کەسەکانی دیکە هێشتا لەم دوو ناوەندە ئەمنییەدا دەستبەسەرن.
لەلایەکی دیکەوە سپای پاسداران دەستی کردووە بە میلیتاریزەکردنی کوێستانەکانی شاهۆ و کۆساڵان لە پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان و هەروەها ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا.
لە درێژەی ئەم جموجۆڵەدا، حوسێن سەلامی فەرماندەی سپای پاسداران لە رێکەوتی ١٦ی گەلاوێژدا ٢٠١٩.٠٨.٠٧ سەردانی بەرزاییەکانی کوێستانی شاهۆی لە شاری پاوە کرد. دواتریش سەلامی لە رۆژی ٢٢ی گەلاوێژ ٢٠١٩.٠٨.١٣ خۆی گەیاندە شاری ورمێ.
لە مانگی گەلاوێژدا هێزەکانی سپای پاسداران لەمپەریان خستۆتە سەر هاتووچۆی مەرداران و وەرزێرانی ناوچەکە و گرفتیان بۆ دروست کردوون. جگە لەوەش سپای پاسداران ئەو توێژە لە هاووڵاتییانی کوردستانیان خستۆتە ژێر فشارەوە تاکوو زانیاری سەبارەت بە چالاکی هێزە کوردییەکانیان لە ناوچەکە پێ بدەن.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، لە سێ مانگی رابردووەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٠ هاوڵاتی خەڵکی سنە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەزهەبی دەسبەسەر کراون. دەگوترێت هەندێک لەوانە کەوتوونەتە ژێر شکەنجە و لێپێچینەوەوە تاکوو ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ بکرێن.
هەروەها پاش چەندین تێکهەڵچوونی چەکداری لە نێوان هێزەکانی سپای پاسداران و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە مانگی پوشپەڕی ساڵی رابردوو لە ناوچە سنوورییەکانی ماکۆ، لانیکەم ١٥ هاووڵاتی کورد لە شارەکانی ماکۆ، چالدوران و ورمێ دەسبەسەر کراون و هەر هەموویان بۆ دەسبەسەرگەی سپای پاسداران (٨١ رەمەزان) گواستراونەتەوە. بە پێی دوایین زانیارییەکان ئەوان هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان روون نەبۆتەوە.
مانگی گەلاوێژ: شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتییانی کورد و میلیتاریزەکردنی کوردستان
ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانی کورد لە ئێراندا
بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەم ڕاپۆرتە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – گەڵاڕێزانی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕێگریکردن لە تەواوکردنی قۆناغەکانی دەرمان و بەردەوامیی دۆخی ناجێگیری تەندروستی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی تەندروستیی زەینەب جەلالیان لە زیندانی ناوەندیی یەزددا
زەینەب جەلالیان، کۆنترین و تاکەزیندانیی سیاسیی ژنی سزادراو بە بەندکرانی هەتاهەتایی لە ئێراندا، لە سەروبەندی نۆزدەیەمین ساڵی بەندکراندا هێشتا هەر...
زیاتر بخوێنەوە