هاوڵاتییەکی کورد لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2019/10/24/p22763
بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، رۆژی یەکشەمە ٢٨ی رەزبەر/ ١٠.٢٠ سەید رەزا ئەحمەدی هاوڵاتی خەڵکی گوندی “تەرکەش”ی پیرانشار پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی لێپرسینەوە، لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێوە بۆ بەندیخانەی نەغەدە گواسترایەوە.
سەید رەزا ئەحمەدی لە رێکەوتی ١٠ی گەلاوێژ/ ٠٨.٠١ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشارەوە دەستبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە لە ورمێ گوازرایەوە.
تۆمەتی ئەم هاوڵاتییە کوردە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە کاتی لێپرسینەوەدا، “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان” راگەێەندراوە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە نەغەدە هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
ئازادبوونی زیندانیی سیاسیی کورد محەممەد حسەینی لە زیندانی نەغەدە بە بارمتەی قورس
-
بەردەوامیی دەستبەسەربوونی ئالان حیکمەتیڕاد، مامۆستای زمانی ئینگلیزی، لە زیندانی نەغەدە
-
گواستنهوهی هاووڵاتییهكی دهستبهسهركراو بۆ زیندان
-
قەدەغەکردنی دیداری زیندانییان بە دەستووری سەرۆکی تازەی زیندانی نەغەدە
-
ئهیوب حهدیسی به شێوهی كاتی له زیندانی نهغهده ئازاد كرا
-
لە نەغەدە زیندانییەک لە سێدارە درا