هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ورمێ پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2019/11/02/p7011
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی، محەمەد شەریف سالم، هاوڵاتی کورد و خەڵکی گوندی”دەزج”ی سەربە مەرگەوەری ورمێ بە تۆمەتی “هاوکاریکردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکان” پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، دادگای ئەم هاوڵاتییە کوردە هەفتەی رابردوو لە لقی دووی دادگای شۆڕشی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی شێخلو بەڕێوەچووە.
محەمەد شەریف سالم رۆژی یەکی رەزبەر/ ٠٩.٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ ماوەی چوار رۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ورمێدا لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.
ئەم هاوڵاتییە کوردە سەرەنجام رۆژی پێنجی رەزبەر/ ٠٩.٢٨ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە و ئێستا لە بەندی ٣-٤ی ئەم بەندیخانەیەدایە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە ورمێ هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ورمێ گواخرایەوە
-
دوایین هەواڵەکانی خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
-
جەواد ئەحمەدی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا
-
عوسمان موستەفاپوور – بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ
-
ورمێ: دوو بەندکراو بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان گواسترانەوە
-
سێ هاوڵاتی کورد گواسترانەوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ