بابەک دەبیریان، چالاکوانی مەدەنی لە کرماشان دەستبەسەرکرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2019/12/25/p7592
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی لە ڕۆژی ٣ی بەفرانبار / ١٢.٢٤، هێزە ئەمنییەکانی لە شاری کرماشان چالاکوانێکی مەدەنی بەناوی “بابەک دەبیریان”یان دەستبەسەرکردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستویانەتەوە.
ئەو چالاکوانە مەدەنییە لە شەقامێکی کرماشاندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دوایی ئەو هێزانە هەڵیانکووتوە سەر ماڵی نابراوو دوایی پشکنین، دەستیان بەسەر هەندێک کەلوپەلیی شەخسییدا گرتووە.
هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە چەند هەفتەی ڕابردوودا خولێکی تازەی ڕەشبگیریی چالاکوانە مەدەنی و کولتورییەکانی کرماشانیان دەستپێکردووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ٨ لەو چالاکوانانە بە دانانی بارمتە ئازادکران. بەڵام “خەلیل ئەسەدی بوژانی“، “سۆحبەت ئومێدی“، “محێدین ئەسغەری” و “هۆمایون عەباسی” تا ئێستا هەروا دەستبەسەرن و هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کرماشان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لە سنە و گواستنەوەی چالاکوانێکی مەدەنی بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوا
-
چالاكی مهدهنی، بابهك دهبیریان، له لایهن هێزه ئهمنیهتییهكانهوه دهستبهسهر كرا
-
هۆمایون عەباسی گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان
-
ئاکۆ جەلیلیان و چالاکوانە کولتورییەکانی دیکەی کرماشان ئازادکران
-
دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی کولتوری لە کرماشان بەردەوامە، فواد موزەفەری و فەرزاد سەفەرە دەستبەسەرکران
-
ئاکۆ جەلیلیان، نووسەری کورد لە کرماشان دەستبەسەرکرا