سێ چالاکوانی مەدەنی کورد لە دێولان دەستبەسەرکران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/01/15/p7754
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ٢٤ی بەفرانبار / ٠١.١٤، “سیروس عەباسی” و هاوژینی “فەریدە وەیسی”، دوو چالاکوانی مەدەنیی کوردی دانیشتووی شاری دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شوێنی کارەکەیان لە خوێندنگای “زانست” دەستبەسەرکراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، “ئازاد عەباسی”، برای سیروس عەباسی و چالاکوانی ژینگەپارێزیشیان کە بۆ بەدواداچوونی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو چالاکوانە مەدەنییە سەردانی ئێدارەی ئێتلاعاتی ئەو شارەی کردووە، دەستبەسەرکراوە و لە چارەنووسی ئەویش زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری و ناوەندنی بەرپرسی دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکوانانە لە بەر دەستدا نییە.
سیروس عەباسی پێشتر لە ڕێکەوتی ١٨ی گەلاوێژدا / ٢٠١٩.٠٨.٠٩، بەهۆی ڕەخنەگرتن لە “عەلی خامنەیی”، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی دێولانەوە دەستبەسەرکرابوو و پاش چوار ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازادکرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە دێولان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
لە دێولان سیرووس و ئازاد عەباسی بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران ڕەوانەی زیندان کران
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی سنە و دێولان
-
ئازاد عەباسی، بەرپرسی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی «نۆژین»، بۆ جێبەجێکردنی سزا دەستبەسەر کرا
-
ژینگەپارێزێکی کوردی خەڵکی دێولان دەستبەسەرکرا
-
دەستبەسەرکردنی کاتی دوو چالاكوانی مهدهنی بۆ بەشداری لە دانیشتنی دادگا
-
کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەژێر ئەشکەنجەدا لە بنکەی پۆلیس