تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان
یارمەتی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان ورمێ

حوسێن ئازەریون، هاوڵاتی کوردی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ ڕەوانە کرا

سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/01/30/p7906

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان زانیویەتی کە ئەمڕۆ ١٠ی ڕێبەندان / ٠١.٣٠، “حوسێن ئازەریون”، هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار پاش ٤ مانگ و ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕەوانە کراوە.

حوسێن ئازەریون لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرماناندا / ٢٠١٩.٠٩.١١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەرکرابوو و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ورمێ گواسترابووەوە.

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی بە تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان گەیشتوون، ناوەندە ئەمنییەکان “ئەندامێتیی لەناو گروپەکانی دژ بە کۆماری ئیسلامی”یان وەک تۆمەتی ئەو هاوڵاتیە کوردە ڕاگەیاندووە.