عوسمان دڵ ئەنگیز، هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان دەستبەسەر کرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/01/31/p7913
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی رۆڤی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو ١٠ی ڕێبەندنان / ٠١.٣٠، “عوسمان دڵ ئەنگیز”، هاوڵاتیی کوردی دانیشتووی مەریوان پاش بانگ کران بۆدەزگای هەواڵگری (ستاد خبری)ی ئەو شارە، سەردانی ئەو ناوەندە ئەمنییەی کردووە و دەستبەسەرکراوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، عوسمان دڵ ئەنگیز خەڵکی گوندی “گوێزەکوێرە”ی مەریوانە و دیارنییە پاش دەستبەسەرکرانی بۆ کوێ گواستراوەتەوە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەو هاوڵاتییە کوردە لە بەردەستدا نییە.
ئەم هاوڵاتییە پێشتر لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٧دا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە مەریوان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
بڕیاری دەستبەسەربوونی عوسمان دڵ ئەنگیز بۆ ماوەی مانگێکی دیکە درێژکرایەوە
-
دکتۆر ئومێد مودەرێسی، پزیشک و چالاکوانی ناسراو لە مەریوان دەستبەسەرکرا
-
١٤ مانگە گەنجێکی کورد بێ سەروشوێنە؛ ناوەندە ئەمنییەکان سەرەتا دانیان بەوەدا ناوە کە دەستبەسەریان کردووە
-
مێرمنداڵێکی مەریوانی بەهۆی دەربڕینی هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی فەرهادی خوسرەوی دەستبەسەرکرا
-
چالاکوانێکی مەدەنی لە مەریوان دەستبەسەرکرا / نیگەرانی سەبارەت بە چارەنووسی دەستبەسەرکراوە بریندارەکان
-
گۆشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەی بورهان مەنسورنیا بەمەبەستی تۆمارکردنی ناوی وەک شەهیدی کۆماری ئیسلامی ئێران