ڕاپۆرتی دەستبەسەرکرانی هاوڵاتیان و چالاکوانانی مەدەنی کورد لە مانگی ڕێبەنداندا؛ ٣٧ هاوڵاتی دەستبەسەرکراون
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/02/21/p22829
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستانەوە کۆکراوەتەوە، لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا ٢٣ هاوڵاتی و چالاکوانی مەدەنیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون و ١٤ی هاوڵاتی دیکەش بە سزای بەندکرانەوە لە بەندیخانەکان بەندکراون.
بەگوێرەی دوایین زانیاییەکان، ئەو هاوڵاتیانەی لەو مانگەدا دەستبەسەرکراون هێشتا لە دەستبەسەرگەکاندان یان ئەوەی هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دوایین ڕەوشیان لەبەر دەستدا نییە.
زیاتری ئاماری دەستبەسەرکراوەکان لەم مانگەدا تایەبەتە بە شارەکانی سنە و ورمێ کە لە هەر کامەیان دا ٤ هاوڵاتی دەستبەسەرکراون، لە هەر کامە لە شارەکانی سەقز و مەریوانیش ٣ هاوڵاتی دەستبەسەرکراون.
سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی لەم مانگەدا بە سزای بەندکرانەوە لە بەندیخانە جیاوازەکاندا بەندکراون، پێویستە بگوترێت کە زیاترین ئامار تایبەتە بە شاری بۆکان کە لەو مانگەدا ٥ هاوڵاتی لە بەندیخانەی ئەو شارەدا بەندکراون، لە هەر کامە لە شارەکانی سنە و مەریوانیش ٣ هاوڵاتی بەندکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
-
هاوڵاتییەکی کورد هەفتەیەکە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە
-
بەدواداچوون/ دەستبەسەرکردنی ٤٧ کەس لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان لە مانگی ئۆکتۆبەردا
-
بەردەوامی دهستبهسهركردنی هاووڵاتییانی كورد؛ شهش هاووڵاتیی دیکە له شارهكانی بۆكان، مههاباد و شنۆ دهستبهسهر كران
-
دهستبهسهركردنی چوار هاووڵاتیی كورد له شارهكانی شنۆ و جوانڕۆ
-
هاوڵاتییەکی کورد لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە سنە دەستبەسەر کرا
-
گواستنەوەی هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی کورد بۆ بەندیخانە