چالاكی مه‌ده‌نی، بابه‌ك ده‌بیریان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/06/08/p22871
تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویەتی، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان (٦/٦/٢٠٢٠) بابه‌ك ده‌بیریان چالاكڤانی مه‌ده‌نیی كورد کە بۆ ئاگاداركردنه‌وه له حوكمه‌كه‌ی بانگ كرابووه دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گواسترایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٣ی به‌فرانباری ١٣٩٨ (٢٣/١/٢٠٢٠) له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای نزیكه‌ی چل ڕۆژ مانەوە له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م رێكخراوه ئه‌منیه‌تییه، گواسترابوویه‌وه بۆ زیندانی دێزڵ‌ئاوای كرماشان.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوودا (٣٠/١/٢٠٢٠) به دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌ن ئازاد کرا و مانگی ڕابردوو به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره دابینكراوهكهی، له دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشان‌دا دادگاییەکەی به‌ڕێوه چوو.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کرماشان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکرانی دوو هاوڵاتی لە سنە و گواستنەوەی چالاکوانێکی مەدەنی بۆ بەندیخانەی دیزڵ ئاوا
-
سزای پێنج ساڵ زیندان بۆ یه‌كێك له دەستبەسەرکروانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر
-
٩١ ڕۆژ زیندان بۆ ڕۆژنامەوانێک بە تۆمەتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی تووشبوانی كۆڤید ١٩
-
لە سنە وکرماشان خۆپیشاندانی ناڕەزایی بەڕێوەچوو
-
هۆمایون عەباسی گوازرایەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان
-
ئاکۆ جەلیلیان و چالاکوانە کولتورییەکانی دیکەی کرماشان ئازادکران