تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان زانیویەتی، ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان (٦/٦/٢٠٢٠) بابه‌ك ده‌بیریان چالاكڤانی مه‌ده‌نیی كورد کە بۆ ئاگاداركردنه‌وه له حوكمه‌كه‌ی بانگ كرابووه دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و گواسترایه‌وه بۆ شوێنێكی نادیار.
ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه پێشتریش له ڕێكه‌وتی ٣ی به‌فرانباری ١٣٩٨ (٢٣/١/٢٠٢٠) له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێكخراوی ئیتڵاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای نزیكه‌ی چل ڕۆژ مانەوە له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئه‌م رێكخراوه ئه‌منیه‌تییه، گواسترابوویه‌وه بۆ زیندانی دێزڵ‌ئاوای كرماشان.
ناوبراو له ڕێكه‌وتی ١٠ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ڕابردوودا (٣٠/١/٢٠٢٠) به دانانی بارمته‌ی یه‌ك میلیارد تمه‌ن ئازاد کرا و مانگی ڕابردوو به بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ره دابینكراوه‌كه‌ی، له دادگای ئینقلابی ئیسلامیی كرماشان‌دا دادگاییەکەی به‌ڕێوه چوو.
كرماشان؛ چالاكی مه‌ده‌نی، بابه‌ك ده‌بیریان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا

ناڕەزایەتیی خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان، دژ بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ڕەزا ڕەساییدا
خەیروڵڵا حەقجوویان، چالاکی مەدەنیی یارسان و زیندانیی سیاسیی پێشوو، بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ناڕەزایەتیی خۆی لە ئاست دۆسیەسازی، ڕەوتی نادادپەروەرانەی دادگایی‌کردن و دەرکردنی سزای...
زیاتر بخوێنەوەکوژرانی کۆڵبەرێک بە دەسرێژی هێزە سنوورپارێزەکان لە مەریوان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ڕەزبەر (١٨ی ئۆکتۆبەر) کۆڵبەرێکی ٣٤ ساڵان بە ناوی فەرید وەتەنی ڕەسوول لە ناوچەی سنووریی «دەرەوەران»ی شاری مەریوانی پارێزگای کوردستان کەوتە...
زیاتر بخوێنەوەتەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد، لە زیندانی تەورێز هەوڵی خۆکوشتنی دا
لە ڕۆژانی ڕابردوودا تەوحید دەروێش، زیندانیی سیاسیی کورد کە لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی تەورێز لە ڕەزبەری ساڵی ڕابردوودا (سێپتامبری ٢٠٢٢) دەستبەسەر کرا و تۆمەتی «موحارەبە»ی...
زیاتر بخوێنەوە