به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له مه‌هاباد چوار هاووڵاتیی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووە و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیاریان كردوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له مه‌هاباد ئه‌م هه‌واڵه‌ی به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان ڕاگه‌یاند و وتی: «ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری گۆگ‌ته‌په، گونده‌كانی ئیندرقاش و حاجی‌خۆشی مه‌هاباد، سێ هاووڵاتییان به ناوه‌كانی «سۆران نه‌سیری، ئومید عه‌باسی و سۆران موختاریان» ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و ماڵی هه‌ر سێ ناوبراویان پشكنی و دەستیان بە سەر هەندێ لە کەرەستە و کەلوپەلە شه‌خسییەکانی ئه‌واندا گرتووە.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ڕابردوو، پێنجشه‌ممه ١٢ی پووشپه‌ڕ، له درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی مه‌هابادیدا، «ڕێبوار پادەست» خه‌ڵكی شاری گۆگ‌ته‌په‌ی مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوە و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوەتەوە. هێشتا دیار نییە ئەم هاووڵاتییانە لەسەر چ هۆیەک و بە چ تۆمەتێک دەستبەسەر کراون.
مه‌هاباد؛ چوار هاووڵاتیی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
دەستبەسەرکردنی ئاکۆ عەزیزی لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە ڕەبەت
ئاکۆ عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە هەر لەم شارەدا دەستبەسەر کرا و...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – ڕەزبەری ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی هاووڵاتیانی...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتێک لەسەر ڕووداوێکی ژنکوشتن لە مەهاباد؛ کوشتنی شەهلا کەریمیانی بە دەستی هاوسەرەکەی
لە ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی کوشتنی ژنێکی خەڵکی مەهاباد بە دەستی هاوسەرەکەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاو کرایەوە. لەم ڕاپۆرتەدا کە لەسەر بنەمای...
زیاتر بخوێنەوە