بەردەوامی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد؛ شه‌ش هاووڵاتیی دیکە له شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد و شنۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كران
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/07/07/p8603
له درێژه‌ی شه‌پۆلی نوێی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، شه‌ش هاووڵاتیی دیکە له شاره‌كانی بۆكان، مه‌هاباد و شنۆ له پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ١٦ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی بۆكان گوندی «حاجی له‌ک»یان گەمارۆ دا و گۆرانیبێژی كورد «عه‌بدوڵڵا چاوشی»یان دەستبەسەر کرد.
هه‌روه‌ها له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییهكیتری كورد به‌ناوی «جه‌سیم مه‌جنوونی» و چوار هاووڵاتیی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی «ڕه‌حیم ڕه‌فعه‌ت، ڕه‌حمان تابش، سه‌عید تابناك و ئه‌سكه‌نده‌ر موحه‌ممه‌دپوور» له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا هه‌نووكه هیچ زانیارییه‌ك لەسەر هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردن و شوێنی ڕاگرتنی ئه‌م شه‌ش هاووڵاتییه كورده لە به‌رده‌ستدا نییە.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سەرەتای مانگی پووشپهڕەوە تا ئێستا، لانیكه‌م ١٩ چالاك و هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی سنه، مه‌هاباد، بۆكان، مه‌ریوان، شنۆ و ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له نێو ئه‌م كه‌سانه‌دا ته‌نیا «كاوان كه‌سرایی» به دانانی بارمته ئازاد کراوه و «ئومید موسته‌فاپوور»یش ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییەک له‌سه‌ر چاره‌نووسی ئه‌و ١٧ دهستبهسهركراوهكهیتر له به‌رده‌ستدا نییه.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە بۆکان هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
دەستبەسەرکردنی دە هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان و مەهاباد
- شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنەکان؛ ٩ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ و مەهاباد دەستبەسەر کران
-
دەستبەسەرکردنی پێنج هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی بۆکان، سەقز و مەهاباد
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی مەهاباد، بۆکان و جوانڕۆ
-
بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتیی کورد بە هۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی خاکییەوە لە شاییەکدا
-
پەرەسەندنی کەشی ئەمنی لە کوردستاندا؛ بەردەوامیی بانگهێشتکردن و دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان و چالاکانی کورد لە شارە جیاوازەکاندا