له درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی كورددا، چوار هاووڵاتییتر له شاره‌كانی پیرانشار و سنه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢٢ی پووشپه‌ڕ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان دوو هاووڵاتیی كوردیان به ناوه‌كانی عادڵ شێخه و دیاكۆ تارا له گوندەکانی پسوێ و كێلهسیپانی سه‌ر به پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كردووە.
هه‌روه‌ها ڕۆژی ٢١ی پووشپه‌ڕ هاووڵاتییهكیتریش به ناوی «عه‌لی زواری»، خه‌ڵكی پیرانشار، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
له چاره‌نووسی ئه‌م كه‌سانه و هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، هێشتا هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی دیكه، ڕۆژی ١٤ی پووشپه‌ڕ له یه‌كێك له شەقامه‌كانی شاری سنەدا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان هاووڵاتییه‌كی كوردیان به ناوی سه‌ی كامیل شێخ ئه‌حمه‌دی»ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌م شاره كردووە.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له لایه‌ن تۆڕی مافەکانی مرۆڤی كوردستانه‌وه كۆ كراوه‌ته‌وه، له سەرەتای مانگی پووشپهڕەوە تا ئێستا، لانیكه‌م ٢٠ چالاك و هاووڵاتیی كورد له شاره‌كانی ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا، سنه، مه‌ریوان، نه‌غه‌ده، سنه، پیرانشار. شنۆ‌و مه‌هاباد له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
ڕەوتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییانی كورد بەردەوامە؛ چوار هاووڵاتیی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر كران
ڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read Moreڕاپۆرتی مانگانەی دۆخی مافەکانی مرۆڤ – سەرماوەزی ١٤٠٤
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ئاوڕ لە حاڵەتەکانی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان و پێشێلکردنی مافی...
Read More