به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی گه‌ڵاوێژ، فه‌ریاد عه‌بدی، چالاكی ژینگه‌پارێز و ئه‌ندامی لقی كوردستانی حیزبی وه‌حده‌تی میللی، له كتێبفرۆشییهكهیدا له شاری كامێران، له لایەن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ده‌وترێ ناوبراو بۆ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه كراوه.
فەریاد عەبدی پێشتریش له ساڵی ٨٦دا به تۆمەتی هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كاندا ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی كرابوو.
له دوو ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٠ ئه‌ندامی لقی كورستانی حیزبی وه‌حده‌تی میللی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاره‌كانی سنه، كامێران و مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
