هاووڵاتییه‌كی كورد له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/08/05/p8823
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، مێعراج مورته‌زایی، هاووڵاتیی كوردی خه‌ڵكی دێوه‌زناوی سه‌ر به شاری سه‌وڵاوا له پارێزگای كوردستان (سنه)،له یه‌كێك له‌شه‌قامه‌كانی شاری سه‌وڵاوا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دهستبهسهرو ڕه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان كراوه.
دەوترێت ئەم هاووڵاتییە كوردە كە لە كێڵگەی بەرهەمهێنانی ماسیی دێوەزناودا كار دەكات، دوای هاتنە دەرەوە لە ئیدارەی شیلاتی سەوڵاو، له‌لایه‌ن هێزێک کە جلی مەدەنیان لەبەربووە ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
ئه‌م هاووڵاتییه كورده له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی چالاكبوونی ئه‌ندامانی بنهماڵهیەوە له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات چەندین جار بانگهێشتی دەزگا ئه‌منییه‌كان كراوه و كه‌وتۆته ژێر لێپرسینه‌وه.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە سەوڵاوا هەموو بابەتەکانی «دهستبهسهركردنەکان»
-
هێزه ئەمنییەكان هاووڵاتییه‌كی كوردیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد
-
ئه‌ندامێكی شۆرای گوندی دێوه‌زناو به ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
-
چاره‌نووسی هاووڵاتییه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ركراو هێشتا نادیارە
-
دەستبەسەرکردنی توندوتیژی چوار هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە سەوڵاوا
-
چوار هاووڵاتیی خەڵکی سەوڵاوا هێشتا هەر دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە
-
دەستبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی کورد لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە کامێران و سەوڵاوا