به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆری مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، مێرمنداڵێكی ١٧ ساڵان به ناوی پارسا ڕۆسته‌می خه‌ڵكی پاوه، کە حه‌فته‌ی ڕابردوو دوای وه‌رگرتنی ئه‌ماننامه گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ئێران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دوای چه‌ندین ڕۆژ لێپرسینه‌وه ڕه‌وانه‌ی كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان (یان هەمان زیندانی منداڵان) كراوه.
تۆمه‌تی ئه‌م منداڵه «ئه‌ندامبوون له یه‌كێک له حیزبه كوردییه‌كاندا» ڕاگه‌یەنراوه و دادگای پاوه بۆ ئازادکردنی كاتیی ناوبراو بارمته‌ی ١٨٠ میلیۆن تمه‌نی دیاری كردووه.
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی لە ڕێی ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كانی خودی کۆماری ئیسلامییەوە ئه‌ماننامه وه‌رده‌گرن و ئینجا له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، ڕوو له زیادبوونه. به پێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، له‌یه‌ك ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٣٠ هاووڵاتی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ماننامه‌یان وه‌رگرتووه و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ئێران، موحاكمه كراون.
كرماشان؛ گواستنه‌وه‌ی منداڵێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراو بۆ كانوونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌ت
هاووڵاتیانی گیانبەختکردووی کورد لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی بەفرانباری ١٤٠٤دا
دوابەدوای شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکان لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ئێران‌دا کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥)...
Read Moreڕاپۆرتی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان؛ سەدان گیانبەختکردوو، بریندار و دەستبەسەرکراوی کورد
لە دەسپێکی شەپۆلی نوێی خۆپیشاندانە جەماوەرییە بەربڵاوەکانەوە کە ڕۆژی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٨ی دیسامبەری ٢٠٢٥) دەستی پێ کرد و تا...
Read Moreبێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی موحسین قادریی ئەندامی پژاک و پەرەسەندنی نیگەرانییەکان لە بەرانبەر چارەنووسیدا
لەسەر چارەنووسی موحسین قادری، ئەندامی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) کە ڕۆژی ١ی پووشپەڕی ١٤٠٤ (٢٢ی ژوەنی ٢٠٢٥) لە نزیک...
Read More