سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ژماره‌یه‌كی زۆر لە هێزه ئه‌منییه‌كان كه لە نێو چوار ئۆتۆمبیل‌دا بوون، گه‌مارۆی گوندی «داراب»ی ناوچه‌ی ڕێژاوی شاری داڵاهۆ له پارێزگای كرماشانیان داوە و سێ لاویان بە ناوەکانی ئاره‌ش دارابی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ، یه‌حیا سه‌یدمورادی ١٩ ساڵ و ئه‌فشین سه‌یدمورادی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووە.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی گه‌لاوێژ، كاروانێكی هێزه تایبه‌ته‌كان دوای گه‌مارۆدانی گوندی داراب و بێئه‌وه‌ی حوكمی یاساییان پێ بێت، سێ لاوی خه‌ڵكی ئه‌م گونده‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. ئەوان به گرتنەبەری میتۆدی ترساندن و تۆقاندن، له كاتێكدا هەڵیانکوتاوەتە سەر ئە ماڵانە و ده‌ستیان داوەتە پشکنین و گه‌ڕانی ناو ماڵه‌كان کە خەڵکی هێشتا له خه‌ودا بوون».
سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی گیراوان، بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئەم کەسانە لەلایەن کام دزگای ئەمنییەوە دەستبەسەرکراون و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌م سێ هاووڵاتییه كورده ڕانەگەیندراوە.
داڵاهۆ؛ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ لاوی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه

حوجەت هەواسیزادە لە کەرەج لە سێدارە درا
سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی خەڵکی کووهدەشت بە ناوی حوجەت هەواسیزادە کە پێشتر بە تۆمەتی «مادەی هۆشبەر» ئەو سزایەی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی قزلحەساری کەرەج...
زیاتر بخوێنەوەڕاپۆرتی ساڵانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ـ ١٤٠٣ی هەتاوی
ڕاپپۆرتی ساڵی ١٤٠٣ کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای مردنی ئیبراهیم ڕەییسی، سەرکۆماری پێشووی ئێران و لە ئەندامانی «لیژنەی مەرگ» بۆ بەکۆمەڵکوشتنی زیندانیانی سیاسی لە هاوینی...
زیاتر بخوێنەوەبەیاننامەی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئازەربایجان و کوردستان: بەرەنگاری شەڕنانەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ببینەوە
ڕۆژی ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ (١٨ی مارسی ٢٠٢٥) ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی نەورۆزەوە لە لایەن هاووڵاتیانی کوردی ورمێوە لەم شارەدا بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا دەیان هەزار...
زیاتر بخوێنەوە