بەپێی ئەو ئامارانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان کۆی کردۆتەوە، لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی پاوە، کامێران، سنە، سەقز، شنۆ، بۆکان، پیرانشار، سەردەشت و مەهاباد لە پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کراون.

٧ کەس لەمانە بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان ڕەوانەی زیندانەکان کراون و ٢٧ کەسەکەی‌تر لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کراون و گواستراونەوە بۆ دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئەم دوو ڕێکخراوەیە. ئەگەرچی تا ئێستا ٣ کەس لەم دەستبەسەرکراوانە بە بارمتە و بۆ ماوەیەکی کاتی ئازاد کراون، بەڵام هێشتا زۆربەیان هەر لە حاڵەتی دەستبەسەربووندان و بەشێکی زۆریان تەنانەت مۆڵەتی پێوەندیگرتن لەگەڵ بنەماڵەشیان پێ نەدراوە.

لە نێویاندا ٣ منداڵیش دەبینرێت کە دوانیان بە ناوەکانی ئاریا ئەمینی و هەورام نادری دوای ڕۆژێک ئازاد کران و پارسا ڕوستەمی هێشتا ئازاد نەکراوە.

هەر لەم ماوەیەدا بڕیاری دەستبەسەربوونی ٣ چالاکی کورد بە ناوەکانی ئەفشین شێخولئیسلامی و فەرانەک جەمشیدی لە سنە و ڕەزا ڕەمەزانی لە ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا کە لە مانگە پێشووترەکاندا بە دەستی هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرابوون، دیسان تازە کراوەتەوە.

هەر لەم مانگەدا حوکمی لێدانی ٧٤ قامچی لە فواد عینایەتی، ئەو هاووڵاتییەی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە خۆپیشاندانەکانی دژ بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوا) دەستبەسەر و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا، لە ڕۆژی ٦ی گەلاوێژدا لە دادسەرای گشتی و ئینقلابی سنە جێبەجێ کرا.

ناو و فامیل/    شوێنی گیران/   بەروار/   بواری چالاکی/    تۆمەت/    دوایین بارودۆخ

حسەین حەسەنخانی/ مەهاباد/ ١ی گەلاوێژ/ ئەندامی مەکتەب قورئان/ نادیار/ نادیار

هادی عه‌لیزاده‌/ سه‌قز/ ١ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

ڕه‌حیم پوورئه‌حمه‌د/ شاهین دژ/ ٤ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

هادی عه‌زیزی/ سه‌رپێڵ زه‌هاو/ ٤ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار / نادیار

سومه‌ییه‌ نمه‌د ماڵ/ بۆكان/ ٤ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ ئه‌ندامی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ كوردییه‌كان/ گواستراوه‌ته‌وه‌‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئتیلاعاتی ورمێ

ڕه‌شید ناسرزاده‌/ شنۆ/ ٥ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ هه‌وڵدان دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی/ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌ چونی ١٨مانگ حوكمه‌كه‌ی له‌زیندانی شنۆ

سیاوه‌ش روزخون/ مه‌هاباد/ سه‌ره‌تاكانی مانگی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

هادی موحه‌ممه‌دزاده‌/ سه‌قز/ ٦ی گه‌لاوێژ/ ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی/ بانگه‌شه‌ی دژ به‌ حكوومه‌ت/ ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ٨مانگ زیندان

مێعراج مورته‌زایی/ سه‌وڵاوا/ ٧ی گه‌لاوێز/ هاووڵاتی / نادیار/ گواستنه‌وه‌ بۆده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

فه‌ریاد عه‌بدی/ كامێران/ ٨ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستنه‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

خدر عه‌زیزی/ سه‌رده‌شت/ ٨ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

فه‌رزاد حوسه‌ینی/ كامێران/ ١٣ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ ئه‌ندام بوونله‌ یه‌كێك له‌حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ كوردییه‌‌كان/ گواسته‌وه‌ بۆزیندانی كامێران.

ڕه‌زا مه‌جیدیان/ سه‌قز/ ١٣ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ كوردییه‌كان/ ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌ چوونی حوكمی ٤مانگ زیندانی

ئارمیا ڕه‌نجبه‌ری/ سه‌قز/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

عه‌لی قادری/ سه‌قز/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

هێمن كه‌ریمی/ سه‌قز/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

هیوا ئه‌مینی/ سه‌قز/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

وریا ئه‌مینی/ سه‌قز/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ئارش دارابی/ داڵاهو/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

یه‌حیا سه‌یدمورادی/ داڵاهو/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ نادیار/ نادیار

ئه‌فشین سه‌یدمورادی/ داڵاهو/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ نادیار/ نادیار

یونس خزری/ شنۆ/ ١٥ی گه‌لاوێژ/ نادیار/ نادیار

فاتمه‌ داوه‌ند/ بۆكان/ ١٦ی گه‌لاوێژ/ تێکدانی ئاسایشی گشتی، کۆبوونەوە و پیلانگێڕی/ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ٤ساڵ و دوو مانگ زیندان

پارسا ڕۆسته‌می/ پاوه‌/ ناوه‌ڕاستی مانگی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ ئه‌ندام بوون له‌یه‌كێك له‌حیزبه‌ ئۆپۆزیسیۆنه‌ كوردییه‌كاندا/ گواستنه‌وه‌ بۆ كانونی ئیسڵاح و ته‌ربیه‌تی كرماشان 

وریا دلئه‌نگیز/ مه‌ریوان/ ١٩ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ تێكدانی ئاسایشی گشتی/ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ٤مانگ زیندان

مادێح فه‌تحی/ سنه‌/ ٢٠ی گه‌لاوێژ/ چالاكی مه‌ده‌نی/ نادیار/ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

زارا جه‌مالی/ كه‌نگاوه‌ر/ ٢٠ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ بانگه‌شه‌ی دژ به‌ حكوومه‌ت، لابردنی حیجاب/ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ٩مانگ زیندان

فواد موحه‌ممه‌دپوور/ بۆكان/٢١ت گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

فا‌یه‌ق شه‌ریعه‌ت په‌نا/ بۆكان/ ٢٢ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ مه‌لای ئایینی/ نادیار/ نادیار

تۆفێق شه‌ریعه‌ت په‌نا/ بۆكان/ ٢٢ی گه‌لاوێژ/ هاووڵاتی/ نادیار/ دوای چه‌ند كاتژمێر ئازاد كراوه‌

شێركۆ سیاوه‌شی/ سه‌رده‌شت/ كۆتاییه‌كانی مانگی گه‌لاوێژ/هاووڵاتی/ نادیار/ نادیار

مێهره‌بان كشاوه‌رزی/ تاران/ ٢٩ی گه‌لاوێژ/ خوێندكار/ بانگه‌شه‌ی دژ به‌حكوومه‌ت/ ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ٣مانگ و یه‌ك ڕۆژی زیندان، زیندانی ئێوین

ئاریا ئه‌مینی/ سه‌وڵاوا/ ٢٩ی گه‌لاوێژ/ منداڵ/ نادیار/ دوای ٢٤ كاتژمێر ئازاد كراوه‌

هه‌ورام نادری/ سه‌وڵاوا/ ٢٩ی گه‌لاوێژ/ منداڵ/ نادیار/ دوای ٢٤كاتژمێر ئازاد كراوه‌