چالاكێكی ژێنگه‌پارێز به دانانی بارمته ئازاد كرا
سەرچاوە: تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان — https://kurdistanhumanrights.org/ku/news-ku/arrests/2020/08/25/p8975
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢ی خه‌رمانان، فه‌ریاد عه‌بدی، چالاكی ژینگه‌پارێزی كورد كه ٨ی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه له كتێبفرۆشییه‌كه‌ی خۆیدا له شاری كامێران ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی له زیندانی ئه‌م شاره ئازاد كرا.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لقی کوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی، ڕۆژی شه‌ممه ١ی خه‌رمانان دوای ته‌واوبوونی لێپرسینه‌وه‌كان له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی كامێران كرابوو. فه‌ریاد عه‌بدی پێشتر له ساڵی ١٣٨٦دا به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی یه‌كێك له حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه كوردییه‌كان بۆ ماوه‌ی ٢ ساڵ زیندانی كرابوو.
له دوو ساڵی ڕابردوودا لانیكه‌م ٢٠ ئه‌ندامی لقی كوردستانی حیزبی وەحدەتی میللی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه له شاره‌كانی سنه، كامێران و مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
بابەتی پەیوەندیدار
هەواڵی زیاتر لە کامیاران هەموو بابەتەکانی «ده‌ستبه‌سه‌ركردنەکان»
-
چالاكێكی ژینگەپارێز له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له زیندانی ئه‌م شاره
-
ڕاپۆرتێک لەسەر دوایین دۆخی پووریا جەواهێری، هاووڵاتیی تۆمەتبار بە «موحارەبە» لە زیندانی کامێران
-
کەمال لوتفی، لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخوازان، گوازرایەوە بۆ زیندانی کامێران
-
ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو چالاكوانی مه‌ده‌نیی كورد له كامێران و سنه
-
درێژکردنەوەی بڕیاری دەستبەسەربوونی سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی دادخوازی کامێران بۆ ماوەی مانگێکی تر