به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كودستان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی خه‌رمانان هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی دیوانده‌ره‌ی پارێزگای كوردستان (سنه) به ناوی سدیق سه‌یفی، بۆ جێبه‌جێكرانی سزای پێنج ساڵ زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی سنه كرا.
سدیق سه‌یفی له ڕێكه‌وتی ١٧ی گه‌لاوێژی ١٣٩٨دا به ده‌ستی هێزه‌كانی ڕێكخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دوای نزیكه‌ی ٣ مانگ مانەوە له ده‌ستبه‌سه‌رگه‌ی «شه‌هرامفه‌ر»ی سپا، به دانانی بارمته‌ی ٢٠٠ میلیۆن تمه‌نی ئازاد كرا.
ناوبراو له كۆتاییه‌كانی ساڵی ڕابردوودا له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسلامیی سنه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاریکردنی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (په‌ژاك) سزای ٥ ساڵ زیندانی به سه‌ردا سه‌پابوو. دوای ئەوەی ئه‌م هاووڵاتییه بە فەرمی ناڕازیبوونی خۆی له‌و حوكمه تۆمار کرد، دۆسیه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه كرا و له مانگی گۆڵانی ئه‌مساڵدا حوکمەکە دووباره هه‌ر وه‌ك خۆی په‌سه‌ند كرایەوە.